ڕۆژێكی پڕشنگدارو مێژویی بە ناوی كۆماری كوردستان لە مەهاباد
رێبوار شوانی
لە 2ی رێبەندانی ساڵی 2646ی كوردی، بەرامبەر بە 22ی كانوونی 1946 لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموكراتی كوردستان دامەزرێنرا و پێشەوا .پێشوا قازی محەمەد وەك سەرۆك كۆماری كوردستان سوێندی یاسایی خوارد، دەوڵەتێكی كوردی كەم تەمەن بوو كە لە سەدەی بیست دا و لە دوای كۆماری ئاگری-لە توركیا، دامەزرا. پایتەختەكەی شاری مەھاباد بووە كە ئەكەوێتە باكووری خۆراوای “ئێران دامەزران و لەناوچوونی كۆمار راستە بەشێك بوو لەو قەیرانەی ئێرانی تێكەوتبوو، ئەو ململانێیەی لە نێوان .
لەو سەردەمەدا ، ئەمریكا و سۆڤیەت دا ھەبوو كە جەنگی سارد” ” جەنگی ساردی لێكەوتەوە، بەڵام خواستی لەمێژینە و ئاواتی “نەتەوەی كورد” گەلی كورد بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێك بە ناوی كوردستان، پێشینە لە مانگی ئابی 1941، راپەڕینێكی جەماوەریی كۆنترۆڵی ناوچە كوردییەكانی لە دەستی حكومەتی ناوەندیی ئێران دەرهێنا. لە شاری مەھاباد، كۆمیتەیەكی لە كەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆك خێڵەكان دەسەڵاتی ناوچەكەیان گرتە دەست. پارتێكی سیاسی بەناوی كۆمەڵەی ژیانەوەی كوردستان (ژێ كاف) دامەزرێنرا. قازی محەمەد، سەرۆكی بنەماڵەی قازی، بە سكرتێریی پارتەكە ھەڵبژێردرا. كۆمیتەكە بە سەركردایەتیی قازی محەمەد ناوچەكەیان بە لێھاتوویی و سەركەوتنێكی بەرچاوەوە بۆ ماوەی 5 ساڵ تا رووخانی كۆمار بەڕێوەبرد.
ھێزەكانی سۆڤیەت و بەریتانیا لە كۆتاییەكانی ئابی 1941 ئێرانیان داگیر كرد، دیارە سۆڤیەت لە باكوورەوە. سۆڤێت بە گشتی دوودڵ بوون لە ئیدارەی كوردی. ھێزیان لە نزیك مەھاباد دانەناو تەنانەت نێردراوێكی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی كاریگەریی گەورە دروست بكات. لە رێگەی چالاكیی (دۆستانە)وە، وەك دابینكردنی كەرەسەی گواستنەوە، دەركردنی سوپای ئێرانی، و كڕینەوەی تەواوی بەرھەمی تووتنەكەیان، پاڵپشتیی ئیدارەكەی قازییان دەكرد. لە لایەكی ترەوە، كوردەكان زۆر ئیدارەی كوردیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی رەتیان كردەوە ببنە بەشێك لە كۆماری دیموكراتی (فارس) ئازربایجان. ھەروەھا دژی راگەیاندنی كۆماری سەربەخۆی كوردی بوون.
لە ئەیلولی 1945، قازی محەمەد و سەركردە كوردەكانی تر سەردانی تەبرێزیان كرد بۆ ئەوەی چاویان بە كونسوڵی سۆڤیەت بكەوێت بۆ دەرباری پشتگیریكردنی كۆمارێكی نوێ، لەوێشەوە رەوانەی باكۆ، ئازربایجانی سۆڤیەت، كران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموكراتی ئازربایجان لە ھەوڵی ئەوەدایە كە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت. لە 10ی كانوونی یەكەمدا، پارتی دیموكراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای ئازربایجانی رۆژهەڵات دا گرت كە پێشتر بەدەست سوپای ئێرانەوە بوو. قازی محەمەد بڕیاری دا ھاوچەشنی ئەو كارە دووبارە بكاتەوە، لە 15ی كانوونی یەكەمدا، كۆماری مەھابادی كوردیی دامەزرێنرا.
لە 22ی كانوونی دووەمی 1946، قازی محەمەد دامەزراندنی كۆماری كوردستانی راگەیاند.
ھەندێك لە ئامانجەكانیان لە مانیفێستۆكەدا بڵاوكرایەوە ئەمانەن:
زمانی كوردیی بكرێتە زمانی راگەیاندن و خوێندن و ئیدارە.
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ كوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت و بابەتە كۆمەڵایەتییەكان.
ھەموو بەرپرسەكان لە خەڵكی ناوچەكە ھەڵبژێردرێن.
یەكێتی و برایەتی لەگەڵ خەڵكی ئازربایجان.
یاسایەك ھەبێت كە بە یەكچەشن مامەڵە لەگەڵ كرێكار و كەسایەتییە باڵاكان دا بكات.
كۆماری كوردستان لە شاری مەهاباد وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ لە ماوەی تەمەنیدا كە ئەوكات دۆخی ئێران بە تەواوەتی شێوابوو و لە راپۆرتی حكوومەتی تاراندا ئاماژە بە سەرهەڵدانی برسێتی و دزی و تاڵانی لە سەرجەم شارەكانی ئێران دەكرا، هیچ تاوانێكی تێدا تۆمار نەكرا و سەلماندی كە كورد ئەگەر دەسەڵاتی سیاسیی هەبێت، دەتوانێ ببێتە نموونەیەكی ئارام و شارستانییانە بۆ ناوچەكە.هەروەها كۆماری كوردستان ئاشكراكردنی گشت شۆڕشەكانی كورد بوو و پێشەوا بە ئەزموون وەرگرتن لە شۆڕش و راپەرینەكانی پێش خۆی گەیشتبووە ئەو باوەڕەی كە نابێ پشت بە هێزی خێلەكی و هێزی دەرەكی ببەستێت تا ئامانجە نەتەوەییەكەی بپێكێت و بگەیەنێت، بۆیە هەموو هەوڵی ئەوەبوو لەسەر بنەمایەكی مەدەنی و ئاشتیانە تاكەكان بە رۆحی كوردبوون و مافە نەتەوایەتییەكانی ئاشنا بكات.
هەروەها لەگەڵ هەستكردن بە پیلانگێری و گەلەكۆمەكی دژی كۆماری كوردستان مستەفا بارزانی كە ئەوكات لە مهاباد بوو، هەوڵی دا كە پێشوا قازی لەگەڵ خۆی بباتە دەرێ، بۆ پاراستنی گیانی، بەڵام قازی بەوە ڕازی نەبوو، دەیویست دەبێ لە سەر بەڵێنی خۆی بمێنێتەوە. قازی دەزانێ كە بە زوویی كۆمار دەڕوخێت؛ لە نێوان شەڕ یان خۆبەدەستەوە دان، وەك بەرپرسیارێكی گیانی خەڵك، بۆ بەرگری لە كوشتن و وێران كردن، وەك قارەمانێكی نەتەوەیی خۆ بەدەستەوە دەدات. هەڵبەت سەبارەت بەوە، ڕەخنەدەگرن كە ئایا ئەگەر قازی لەگەڵ مەلا مستەفا بڕۆشتایە، دواتر نەیدەتوانی قازانجی زیاتر بێت بۆ گەلەكەی؟ بەڵام لە كاتی ماڵئاوایی لەگەڵ مستەفا بارزانی ، قازی ئاڵای كوردستان دەسپێرێ بە بارزانی نەمر و وەك وەڵامی ئەو پرسیارە دەڵێت: “من خۆم فیدای خەڵكی دەكەم و هیچ كات وەك پیشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناكەم تا وڵاتەكەم لە خوێن دا شەڵاڵ بێو هەزاران كەس بە كوشت بچن.”
ئەمڕۆیش ، ئەو ئاڵایە و ئامانج و رێبازەكەی لە دەستێكی ئەمیندایە، خەبات و تێكۆشان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ئامانجەگەورەكەمان كە ئەویش مافی بەدەسهێنانی دەولەتبوونی كوردی و سەربەخۆییە بۆ كورد وكوردستان كە سەرۆك بارزانیی وەك رابەری نەتەوەیی كورد پێشەنگ و ئاڵاهەڵگرە .
- ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین بابەتین خۆ ببینی
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.