ڕۆڵی ئافرەت لەپەروەردە و پێگەیاندن
غەیدا بێڕۆخی.
ئافرەت ڕۆلێکی گەورە و گرنگی ھەیە لە پەروەردەکردندا، چونکە ئافرەت بنچینەی سەرەکیە لە بنیاتنانی کۆمەلگە و مانەوەی ٸومەتێک و بەرەوپێش چوونی شارستانیەت , ئافرەت ٸەگەر دایک بێت قوتابخانەیە بۆ پیاو و کۆگایەکە بۆ پێگەیاندنی کچ و کوری تەندروست و بەرھەم ھێن و لێھاتوو بەکۆمەلگالە کە رێز لە یاساکان بگرن و یارمەتی یەکتر بدەن لەخۆشی و ناخۆشیدا و تۆی چاکە لەھەموو شوێنێک بڕوێنن . دايك سەرچاوەی سۆز و خۆشەویستیە و سەرچاوەی خێر و چاکەیە ئەگەر ئافرەت باش بێت ٸەوە کۆمەڵگەیەکی تەندروست بەرھەم دێت بەڵام بەپێچەوانەوە ٸەگەر خراپ بێت ٸەوە کۆمەڵگەیەکی پەرتەوازە و لاسار دروست دەبێت، چونکە ٸەمە یاسای ژیانە , کاتێک ٸافرەت خێزانێک پێک دەھێنێت دەتوانێ ٸەم خێزانە بە دوو ٸاراستە دا ببات ئاراستەی راست وچاکە و ٸاراستەی خراپ و بەلارێدا بردن، بەوپێیەی کە کۆمەڵگە لە کۆمەڵە خێزانێک پێک دێت کاتێک خێزانەکان لە رووی نەریت و پرەنسیپەوە تەندروست بوون ئەوا ٸەو کۆمەڵگەیە تەندروست دەبێت , بۆیە لێرەدا رۆڵی ئافرەت دەردەکەوێت کە چەند گرنگە لە پەروەردە و پێگەیاندندا چونکە ماڵ یەکەم قوتابخانەی مرۆڤایەتیە کە دایک مامۆستاو بەرێوەبەریەتی مرۆڤ لە ماڵەوە فێری ڕێز گرتنی بەرامبەر دەبێت لەماڵەوە فێر دەبێت کە بە پیێ نەریت ھەڵسوکەوت بکات شتێک نەکات پێچەوانەی نەریتی ئاینی و کۆمەڵایەتی بێت و لەماڵەوە فێر دەبێت بە پێی پرەنسیپ ژیان بکات و فەلسەفەیەک بۆخۆی دیاری بکات کە تێدا بزانێت بۆچی دەژیت ؟ دەچیت بۆ کوێی ؟ چ شتێک بکات کە سوود بە دەوروبەر بگەیەنێت ٸەوە ٸەو فەلسەفەیە کە لەسەر دەستی ئافرەتێک کەپێی دەڵێن دایک فێر دەبین, بێگومان ڕۆڵی ٸافرەت لە پەروەردە و پێگەیاندن دا ڕۆلێکی بەرچاوە و ٸافرەتی تێگەیشتوو و پێگەیشتوو گرنگە بۆ کۆمەلگەیەکی پێشکەوتوو ٸافرەت نیوەی کۆمەلگەیە شان بەشانی پیاو کار دەکات لە ھەموو کایەکاندا، ھەربۆیە رۆڵێکی گرنگی ھەیە لەپێشکەوتندا ولە پشت ھەر پیاوێکی زیرەک و سەرکەوتوو ٸافرەتێکی ژیر و سەرکەوتوو ھەیە .
لەسەرەتای کۆنگرەی جیھانی تاکو کۆنگرەی پەکین لە ساڵی 1996 پرسی ٸافرەت زیاتر گرنگی پێدرا بەشێوەیەک کە ھەڵی باشی بۆ رەخسا کە ڕۆلی خۆی لە ھەموو بوارێک دا ببینێت بەگوێرەی توانای خۆی کە لەچ بوارێک دا لێھاتوە و دەتوانێت بەرھەمی باشی ھەبێت وبەشدار بێت لە دەرکردنی بڕیار لەگشت بوارەکانی ژیاندا وەکو بواری سیاسي. وکۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و ٸابووری
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.