گیانێ سنێلەکێ ژیێ 9 سالی ب کوشتی د بیرەکا ئاڤێ دا هاتە دیتن

تەرمی منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ بەکوژراوی لەبیرێکدا دۆزرایەوە کە ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجەی پێوەدیار بووە

موقه‌ده‌م بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە:
کاتژمێر 11:30 شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی سەرای پارێزگای هەڵەبجەمنداڵیکی تەمەن 9 ساڵ بەناوی ڕاوێژ قادر سعدی پاش دیارنەمانی لە ئێوارەوە بە کوژراوی لەناو بیری مزگەوتێک کە ئاوی تێدا نیە دوزراوەتەوە
کە ئاسەواری لێدان لەسەری هەبوە پاش گەیشتنی تیمی بەڵگە و تاوان و پولیسی بنکەی هەڵەبجە تەرمی منداڵەکە دەرهێنراوەتەوە، كە گیانی لەدەستداوە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێكردوە کەسێک دەستگیرکراوە بەناوی ( ا س) تەمەن 25 ساڵ دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە گەڕەکی سەرا بەپێی مادەی 406 لیکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.