‎یەکگرتن بناغەی دروستکردن و پاراستنی مالێکی پتەوە

هشیار شکاک خورشید

یەکگرتن رێگایەکی گۆنجاوە بۆ گشت نەتەوە و لایەن و کۆمەل و گرۆپێک کە بتوانن بە هۆیەوە رێچکەیەکی تەندروستی دەسەلاتداری و ژیان کردن پێکەوە بدۆزنەوە ، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی کە ئامانجێکی بنیاتنەرانەی هەبێت بۆ گەشتن بە دۆزی رەوای خۆیان ، بە پێچەوانەوە گەر بێتوو یەکگرتوو نەبن و لێکترازاو بن ئەوا ناتوانن ئامانج و مەبەستی خۆیان بپکێنن .

‎خۆ ئەگەر ئۆکرانیا و عێراق وەک نموونە باسیان بکەین دەبینین

‎ئۆکرانیا وێنەیەکی جوانی یەکگرتنی پیشانی تەواوی جیهاندا ، هەرچەندە ململانێیان لەگەل ولاتێکی زلهێزی جیهان بوو ، بەلام چۆنکە ویستی گشت خەلکی ئۆکرانیا بوو ، کە دەیانەویست بە ئازادی و سەربەستی لە سەر خاک و نیشتیمانی خۆیان بژین ، بۆیەش هەموو ئۆکرانیا خۆیان کردە قەلغانی پاراستنی خاکی خۆیان تاوەکۆ دەری بێنن لە ژێر هەزموونی خۆسەپێنی رووسیا ، بۆ ئەوەی ئۆکرانیا وەک هەر ولاتانی تر سەربەخۆ بێت خۆیان بریاردەری خاکی خۆیان بن .

‎هەرچی عێراقە دەبینین دوای رژێمی سەدامی رووخاو هیچ هەوێنێکی یەکگرتنی تێدا بەدی ناکرێت ، بۆیە بە درێژایی ئەو ماوەیە هیچ پێشکەوتن و بنەماکانی دیمۆکراسیەتی تێدا بە دی نەهاتووە ، ئەوەی لەم بارۆدوخەش زەرەر دەکات چینی
هەژاران و هەرێمی کورستانە کە بە زۆر پێوە لکێنراوە ، ئەو دەسەلاتەی کە ئێستا لە عێراق حۆکم دەکات تاکە بەرژەوەندیان ئەوەیە کە لە خێر و بێری ئەم ولاتە دەخۆن و باکیان نییە لەوەی عێراق بەرەو کام رێگا و دۆزەخ دەچێت .

‎هەرێمی کوردستان بە تێپەر بوونی رۆژانێکی زۆری تال و مەینەتی دروست بووە ، دۆژمنان ئەمرووکەش چاوەیان بەم پارچە ئارامەی کورد هەلنایێ دەیانەوێ بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان ئەویش نەهێلن ، لە ئێستاشدا بە هۆی ئەو بارۆدوخە ئابوری و سیاسیە خراپەی کە بەرۆکی کوردی گرتووە ، تاکە چارەسەریش بۆ ئەو بارۆدوخە یەکگرتنی دەنگی ئەم گەلەیە بەرامبەر ئەو هێرش و پلانگێرییەی کە دژی دەکرێت تاوەکۆ بتوانێت بە یەک تیم ئەو پیلانانە پۆچەل بکرێنەوە ، چۆنکە دەبینین رۆژانە تورکیا پەکەکەی کردووتە بیانوو سنور دەبەزێنێ ، ئێران لە سلێمانی و عێراق دەست دەخاتە ناو ئەم هەرێمەوە ، عێراق کە لە هەموو شتێک پەکی خواردووە تەنیا لەو بابەتانە ئازایە کە کورد بەرەو هەلدێران ببات ، جا پێوویستە هەموو لایەنەکانی کوردستان بۆ پاراستنی ئەو بەرهەمەی کە بە هۆی رۆژگاڕێکی سەخت و دژوار هاتووت بوون تاکە دەرمان یەکگرتنە ، هەر وەکۆ گۆتوویانە یەکگرتن بناغەی دروستکردن و پاراستنی مالێکی پتەوە کە ئەو مالەش هەرێمی کوردستانە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.