▪ رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
لە هەندێک پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پڕوپاگەندەی جیاواز لەسەر خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بڵاوکراونەتەوە، لەمبارەیەوە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت:
١. خشتەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و نەورۆزی ٢٠٢٢، تەواو بووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و لەوێ کاری لەسەر دەکرێت.
٢. سەبارەت بە خشتەی ئەیلولی ٢٠٢٢ و نەورۆزی ٢٠٢٣، بە هەمان شێوە ئامادەکاری دەکرێت، بۆئەوەی بە خێرایی بەرز بکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
٣. لەم قۆناغە بەدواوە تەواوی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دەچێتە سەر رێچکەی خۆیی و رێک دەخرێنەوە و بەپێی کات و شایستەیی ئەفسەران، خشتەی پلە بەرزکردنەوە کاری لەسەر دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە
١٢ی شوباتی ٢٠٢٣
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.