ئەمشەو لە ئەنجامی رووداوێكی سەختی هاتوچۆدا، پێنج لە ئەندامانی پاسەوانی سنوور بوونە قوربانی.
رووداوەكە ئەمشەو یەكشەم لەسەر رێگەی شارۆچكەی حەدیسە لە سنووری پارێزگەی ئەنباڕ روویداوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێكی سەربازی پاسەوانی سنوور لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی تر تووشی رووداوی هاتوچۆ بووەتەوە.
لە ئەنجامی رووداوەكە پاسەوانێكی سنوور گیانی لەدەستداوە و چواری دیكەش بە سەختی بریندار بوون.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.