▪ کێ سود مەند بوو لە بریاری
دادگای فیدرالی عێراق ؟
کێ کەوتە تەلەکە ؟

زیاد زراری

دادگای فیدراڵی: هەر بڕیارێک لەماوەی درێژکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دا درابێت نایاسایە و پوچەل دەکرێتەوە ؟

دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری کۆتایی دا و رایگەیاند، “درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستورییە و ئەو بڕیارانەشی لەماوەی درێژکردنەوەکەدا دراون پووچەڵن”.

بەم بڕیارەی دادگای فیدرالی
بەپێی دەستوری عیراقی
دەبێت. بەیاسا کۆنەکەی هەلبژاردن. کار بکرێت. هەر بڕیارو یاسایەکیش لەم ماوەیە لەپەرلەمانی کوردستان دەرچو بێت
کاری پێناکرێت و نایاسایە
بەپێی یاسا کۆنەکەی هەلبژاردن
کوردستان دەبێتە یەک پارچەی هەلبژاردن .
یەک بازنەی دەبێت .
ئەو کێشمەکێشمەی لەسەر ١١
کورسی کۆتاکان و کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنیش هەبوو
ئەوە تەنها بوە خۆ دزینەوە لەم پرۆسەیە

بەپێ ماددەی ١٠ ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم
هەلوەشاندەنەوەی پەرلەمان
لە دەسەلاتی سەرۆکی هەرێم دایە .

هندێ لایەن داوا دەکەن
لەلایەن کۆمسیونی باڵای هەلبژاردنی عێراق.

سەرپەرشتی هەلبژاردنی کوردستان بکرێت. ئەوەش ئەستەمە. بکرێت لەبەر ئەوەی
لە رۆژی ٢٠٢٣/١١/١٥
هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە لە عێراق. بەمەش کۆمسیۆنی بالای هەلبژاردنی عێراق لەتوانای دا نیە لەماوەی یەک هەفتە دوو هەڵبژاردن بەرێوە ببات .
لێرەوە ئاستەگ بۆ هەلبژاردن دروست بوە

بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە. هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. تا ماوەیەکی زۆر لەوە زیاتر درێژ بکرێتەوە .

کەواتە پێویستە هەرچی زووە لایەنە سیاسیەکان خۆیان ئامادە بکەن بۆ رۆژی هەلبژارن لەکات و ساتی خۆی. کە رۆژی ٢٠٢٣/١١/١٨
لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە . لە ژێر چاودێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی کوردستان و بە یاسا کۆنەکە
خۆ دزینەوە ترس لەم پرۆسەیە خزمەت بە قەوارەی هەرێم ناکات .
دەکرێت ململانی لەئێستا دا هەیە لەسەر پرسەکان هەلیبگرن بۆ خولی داهاتوی پەرلەمان


٢٠٢٣/٥/٣٠

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.