16 ی ئابی 1946ز ڕوژێکی پڕشنگدار لە مێژووی سیاسی کورد و کوردستاندا
سەگڤان هالو
ڕوژی شازدەی ئاب ڕوژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕوژی لە دایک بوونی هێژا سەرۆک بارزانیە
16 ئاب دەسپێکی وەرچەرخانێکی سیاسیە وهاوکاتە لە گەڵ وەرچەرخانی سیاسی سیستەمی نێودەوڵەتی کە بە چۆڵکردنی گوڕەپانی سیاسی لە لایەن بەرەی هاوپەیمانانەوە بۆ دوو زلهێزی ڕکابەری یەکتر لە جیهاندا کە ئەوانیش ئەمریکا و یەکیەتی سوڤیەتی جاران بوون
لە سەردەمی بەرەی هاوپەیمانان تا کوتایی جەنگی دووەمی جیهانی هەر چی شوڕش و ڕاپەڕینی کورد هەبوو لەنێو بردرابوون و ئیتر بێ هیوایی باڵی بەسەر نەتەوەی کورد دا کێشا بوو هیچ ئومێدێک لای تاکی کورد نەمابوو بە دوزی ڕەوای نەتەوەکەی
دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد،کوردستان بە ڕێبەرایەتی سومبولی ڕوحی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان بارزانی نەمر دەتوانم بڵێم وەک فریاد ڕەسێک دەرکەوت بوو بۆ ڕزگار کردنی کورد لە لوتکەی بێ هیوایی و ئومێدی کەڕاندەوە جارێکی تر بۆ تاکی کورد لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا
دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سیاسی لەو ئان ساتەدا تەحەددا یان باشتر بڵێم ئالنگاریەکی بە هێز بوو لە هەمبەر دوژمنان و داگیرکارانی کوردستاندا
توانی لەماوەیێکی کەمدا ئەو پەرتەوازەیی و بوشاییە سیاسیە و کومەڵایەتیە نەهێڵێت و گشت گەلی کوردستان لە بەشی باشور لە ژێر چەتری پارتی دیموکراتی کورد، کوردستاندا کۆ بکاتەوە و ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانیش لە ناخی تاکی کوردو کوردستانی دا جێگیر بکات بە چەشنێک ئامادە بێت بەرگری لە کەڕامەت و ناسنامە زەوتکراوەکەی بکات
شایانی باسە هیچ کات ڕژیمە سیاسیەکانی عیڕاق جێگەی متمانە نەبوون
بویە بارزانی نەمر بە گرتنە بەری سیاسەتێکی حەکیمانە کە ئەویش بریتی بو لە دروستکردنی یەکدەنگی و یەک هەڵوێیستی
ئەم تەبایی و یەکگرتنەی کوردو کورستانیان دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانی هەراسان کردبوو
چۆنکە ڕوژ دوای ڕوژ هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بە هێزتر دەبوو و تاکی کورد خوی بە خاوەنی خاکی پیروزی کوردستانی دەزانی
هەربویەش گەر بێتو سەیری ئەو وەرچەرخانە سیاسیە بکەین لە ساڵی 1958ز کە بووە هوی گۆڕینی سیستەمی پاشایەتی بۆ کوماری و یەکەم سەرۆک کوماری عیڕاقی ئەوسا عبدالکریم قاسم بوو جڵەوی دەستەڵاتی سیاسی لە عیڕاقدا گرتە دەست
لە دەستوری کاتی ئەوسا لە ماددەی سێ دا دەڵێت کوردو عەڕەب هاوبەشن لە نیشتیمانی عیڕاقیدا
ئەمە خوی لە خویدا گوڕانکاریەکی گەورە بوو لەو سەردەمەدا هاتبویە دی
هەڵوێستەکانی قاسم لە سەرەتادا باش بوون
بەڵام بیری ناسونالییستی زاڵ بوو بەسەر عیڕاق و وڵاتانی ناوچەکەدا بویەش قاسمیش پاشگەز بویەوە لە بەڵێنەکانی خوی
“ڕوژی لە دایک بوونی سەرۆکی کوردان مەسعود بارزانی لە گشت کوردو کووردستانیەکی دڵسوز و نیشتیمانپەروەرپیرۆزە“
بارزانی نەمر دژی شەڕ بوو هەموو کات لە گەڵ چارەسەری ئاشتیانەدا بوو
بەڵام کاتێک دوژمنت پەلامارت بدات ناچاریت بەرگری لە بوونی خوت بکەی
ئەوەبوو لە ساڵی 1961 ز شوڕشی ئەیلول هەڵگیرسا و لە خانەقین تا زاخوو ڕۆلەکانی گەلی کوردستان بەرگریان لە خاکی کوردستان کرد و بۆ ماوەی 14 ساڵ بەردەوام بوو
لێرەدا مەبەست ئەوەیە بە دامەزڕاندنی پارتی دیموکراتی کورد ،کوردستان بە سەرۆکایەتی باررانی نەمر بو دوژمنان سەلمێندرا کە کورد ماوە و خاوەن دوزێکی سیاسی و نەتەوەیی ڕەوایە و دەوڵەتە زلهێزەکان هاوشانی دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان غەدریان لێ کردووە بە هوی چاوچنوکیان بو وەدی هێنانی بەپژەوەندیەکانیان لە سەر حیسابی نەتەوەیێکی پەنجا میلیونی
لە کوتایی دا دەڵێیین ڕوژی 16 ئاب ڕوژێکی ئەوەندە ییروزە
چۆنکە دەسپێکی خەبات وتێکوشانێکی ئەقڵانی و لوژیکی بوو دژی داگیرکاران و ڕەواندنەوەی نیگەرانی و بێ هیوایی بوو لە ناخی تاکی کوردو کوردستانی دا
ئەوەی ئەمڕوش بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی گشت شوڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردستانەو و لە سەرۆی هەموشیانەوە شوڕشی سیاسی وکولتوری وچەکداری پارتی و بارزانی نەمر
بەردەوامیدان بە شوڕش و تێکوشان لەلایەن سەرۆکی هێژا مەسعود باررانی لە سەر ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمر تا ئەمڕۆ
هەر ئەم بەردەوامیدانەی هێژا مەسعود بارزانی بە خەبات و تێکوشان و گرتنە بەری هەمان ستڕاتیژیەت و سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی باوک
بووە هوی گوڕانکاریەکی سیاسی گەورە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاندا لە سەرەتای نەوەدەکاندا و ئەمڕوش لە سایەیدا هەرێمێکی هێمن و ئارام سەقامگیرمان هەیە
پیروز بێت 16ی ئاب ڕوژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد،کوردستان و ڕوژی لە دایک بوونی سەرۆکی کوردان مەسعود بارزانی لە گشت کوردو کووردستانیەکی دڵسوز و نیشتیمانپەروەر.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.