▪ خیانەتی ھاوسەرگیری وەک تاوانێکی قێزەون لەکۆمەلگەی مڕۆڤایەتیدا.

خۆی لەخۆیدا زاراوەی خیانەت یاخود ناپاکی دەستەواژەیێکی نەخوازراوە وبەیەکێک لەتاوانە یاسایی و ئایینی و مرۆڤایەتی دادەنرێت وەخیانەتی ھاوسەرگیریش یەکێکە لە قێزەونترین جۆرەکانی خیانەت لە کۆمەلگەی مڕۆڤایەتیدا.

بێ گومان ھاوسەرگیری سەرەتای دروست بونی خێزانە وە بۆ دروست بونی خێزانێکی تەندروست پێویستی بە لایەنی سۆزداری و وەفاداری و ڕاستگۆیی ھەردوڵایەنی ھاوسەرگیریەکەوە ھەیە کە باسی ناپاکی ھاوسەرگیری دەکرێ بیرمان نەچێ کۆمەڵە ھۆکارو فاکتەر ھەن کە پال بە لایەنێک یان ھەردوڵایەنی ھاوسەرگیریەکە دەنێت پەنا بۆ خیانەت ببەن کە خۆی لەمانەدا دەبینیتەوە.

١⁄تورەیی و ھەوڵدان بۆ تۆلە کردنەوە.

ھەندێک جار ناپاکی لەتورەیی و ھەوڵدان بۆ تۆڵە کردنەوە لەلایەنی بەرانبەر ڕودەدات کە ئەمەش کاتێکە کە ئەو ژن و پیاوانەی خیانەتیان لەیەکتری بینیوە دەلێت چۆن ئازاری داوم بەو شێوەیە ئازاری دەدەمەوە بۆئەوەی لە ھەست و تامی خیانەت بگات چۆنە کە ئەمەش خۆی لەخۆیدا بیرکردنەوەیێکی ئێگجار ھەلەیەوە بارودۆخەکە خرابتر دەکات.

٢⁄تەکنەلۆجیا

کۆمەلگەی کوردی بە کرانەوەی بەڕوی جیھاندا و ئاشنابونی بە تەکنەلۆژیا گەورەترین زیانی تێکچونی شیرازەی خێزانی بەرکەوت بە شێوەیێک سەیری خێزانەکان بکەی زۆربەی کاتەکانیان بەدیار شاشەکانی مۆبایلەکانیانەوە دەگوزەرێنن و وە بە ئاسانترین ئامێردادەنرت بۆ ئاشنا بون و بەستنی پەیوەندی لەگەل لایەنی بەرانبەر کە سەیری ڕێژەی جیابۆنەوەو ناپاکی ھاوسەری بکەی ٨٠٪ی ھۆکاری تەکنەلۆجیایە.

٣⁄ھەست کردن بە کەمی و گرنگ نەبون لای ھاوسەر.

کاتێک ھاوسەرێک ھەست بەکەم بون و گرنگ نەبون لای ھاوسەرەکەی دەکات و شتە باشەکانی نابینێ و دەست خۆشی بۆ کارە باشەکانی نیە ھاوسەران گەر بەتەمەن گەورەش بن وەک و مناڵ وان پێویستیان بەوەیە گرنگی پێبدرێ دەست خۆشی کارەکانیان لێ بکرێ کەئەوە نەبو ناچار بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کەھەیە پەنا بباتە بەر ناپاکی کە ئەمەش ڕێگایێکی ئێگجار ھەلەو ناتەندروستە.

٤⁄مادەی ھۆشبەر

بەداخەوە لەو سالانەی دواییدا مادەی ھۆشبەر بەشێوەیێک دزەی کردۆتە ناو ھەرێمی کوردستان کە کاریگەری بەزەقی دیارە لە زۆربونی ڕێژەی تاوان و تێکدانی شیرازەی خێزان و زۆربونی ناپاکی ھاوسەرگیری.

٥⁄بونی کەسایەتی لاواز لەچارەسەرکردنی کێشەکان .

ھەندێک جار ھاوسەران لەجیاتی چارەسەرکردنی کێشەکانیان خۆیان دەدزنەوە لە کێشەکانیان پەنا بۆ لایەنێکی تر دەبەن دەست دەکەن بەڕاوێژو ھێنانی دەستی سێیەم بۆ ناو خێزان ڕاوێژ دوای ڕاوێژی ھەلە و دەردە دل کردن ناپاکی دروست دەکات.

٦⁄مانەوە بەتەنیا بۆماوەیێکی درێژ.

زۆرجار ھاوسەران بۆماوەیێکی درێژ لێک دادەبرێن جا بەھەر ھۆکارێک بێ کار بێت ڕاپەراندنی ئەرک بێ ئەو لێک دوریە دوریێک لەنێوان ھاوسەران دروست دەکات لەڕوی دەرونیەوە کە زۆر جار بۆ پرکردنەوەی بۆشایی کاتەکانیان و کات بەسەربردن پەنا بۆ دروست کردنی پەیوەندی دەبەن و پەیوەندی ناشەرعی دروست دەکەن بەمەش ناپاکی دروست دەبێت.

٧⁄ھاوسەرگیری کردنی بەزۆرەملێ و کەمی تەمەنی ھاوسەرگیری .

ئەو ھۆکارانەو چەندین ھۆکاری تر وادەکەن خیانەتی ھاوسەرگیری دروست ببێ و شیرازەی خێزان توشی دارمان و لەناو چون ببێ بەداخەوە کە پێویستی بەدواداچون و کارکردنی جدی ھەیە بۆئەوەی ئەو داب و نەریتە جوانانەی خێزانی کەھەمان بو بپارێزین و بەرگری لێبکەین.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.