▪ بنه ماكانی ھاوسەرگیری سەرکە وتوو

غەیدا بێرۆخی


ھاوسەرگیری گرێبەستێکە لەنێوان پیاو و ٸافرەت کە بەیەک دەگەن لەسەر چەند بنچینەیەکی ٸاینی و یاسایی وکۆمەڵایەتی و کەلتوری , مەبەست لەھاوسەرگیری بەردەوام بوونی مرۆڤایەتی و خستنەوەی مناڵە بۆ ٸاوەدان کردنەوەی زەوی بە مرۆڤگەلێک کە خودا بپەرستن و یادی خودا بکەن ھەر بۆ ٸەم مەبەستەش خودای گەورە ٸادەمی ٸافراند ھەربۆیەش نیوەی ٸیمان لە ھاوسەرگیری دایە , ٸینجا تاوەکو ھاوسەرگیری سەرکەوتوو بێت چەند بنەمایەک ھەیە پێویستە ھاوسەران یاخود پیاو و ٸافرەت پێوە پەیوەست بن , بنەماکانی ھاوسەرگیریش بریتین لە:-
1- لێک تێگەیشتن : کاتێک دوو ھاوسەر بەیەک دەگەن بێگومان ھەریەکە و جۆرە کەسایەتی و سروشتێکی ھەیە کە جیاوازە لە ٸەوی تر ٸەگەر بێتو لێک تێگەیشتن ھەبوو لەنێوانیان ٸەوە سەرکەوتوو دەبن , بەڵام بەپێچەوانەوە ژیان زۆر سەخت دەبێت .

2- راستگۆیی : بنەمایەکی تری سەرکەوتنی ژیانی ھاوسەرگیری بریتیە لەراستگۆیی ھەردوولا بە ھەبوونی راستگۆیی متمانە و خۆشەویستی دروست دەبێت بەڵام کاتێک راستگۆیی نەبو خۆشەویستی ٸەگەر لە لووتکەش بێت ٸەوە بێگومان ھەرەس دەھێنێت .
3- ٸارام گرتن : بێگومان ژیان چەندین تەنگ و چەڵەمە و نەخۆشی بەتایبەتی لەسەرەتای ھاوسەرگیری تیایە چونکە سروشتی ٸەم گەردونە وایە خۆشی و ناخوشیە ٸینجا ٸارام گرتن لەسەر ٸەم ناخۆشیانە بنەمایەکە بۆ سەرکەوتن وبەردەوام بوون .
4- رێزگرتنی ٸاڵوگۆرکراو : ھەبوونی رێز لەنێوان ٸافرەت و پیاو بەشێوەیەک کەرێزی بیرو بۆچون و کەسایەتی و کەم وکوری یەکتربگرن ولە ھەر بارودۆخێک دابن و لەھەرچینێک دا بن کاتێک کەرێز گرتن ھەبوو زیاتر لەیەک نزیک دەبن و ژیانێکی سەرکەوتوویان دەبێت .
5- ھاوبەشی کردن : پێویستە ھاوسەران یارمەتیدەر و ھاوبەشی یەکتربن لە کار و بریارەکان دا .
6 – سۆزو بەزەیی : لەھەموی گرنگتر ھەبوونی سۆزو خۆشەویستیە لەنێوان ھاوسەران وەکو خودای گەورە دەفەرموێت ( و جعلنا بينكم المودة والرحمة ) واتە سۆز و بەزەیی مان خستە نێوانتانەوە, یەک لە بنەماکان ٸەوەیە کە خۆشەویستی ھەبێت و بەزەیی بەیەکتر دا ببەن لەکاتی تێکەوتن و نەخوشی و پیری و پەککەوتەی.
ٸەمانە ٸەو بنەمایانەن کە بەھەبوونیان سەرکەوتوو دەبین لەژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ ٸەوانەش دا پێویستە لەنیوان ھەردوو لادا ھەستی بەرپرسیاریەتی بوونی ھەبێت و بەتایبەت کەمناڵ ھاتە ٸاراوە پێویستە زۆر وشیارانە ھەڵسوکەوت بکەین و ھەر لە بیری خۆمان دانەبین بەلکو پێویستە مناڵەکانمان ٸەولەویەت بن لەژیانمان تابتوانین بەباشی پەروەردەیان بکەین و کەسانی سەرکەوتوویان لێ دەربچێت و بەباشی پێیان بگەیەنین تاوەکو سودیان ھەبێت ھەم بۆخویان ھەم بۆ کۆمەڵگە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.