▪ (ڕۆژی جيهانی مامۆستايان پيرۆزبێت)

ئامادەکردن و نووسينی:
ئاوات محمد گەڵاڵی

مامؤستا ئەوپيرۆزيەيە ؛کە ناتوانرێ تەواو ،بەنووسين،وەسفبکرێ،چونکە ئەو سەرچاوەی زانست و زانياری و بەرەوپێش چوونە لەناو هەموو نەتەوەيەک، مامۆستا خۆری بەيانيانی دەوڵەتە؛ئامادەی هەموو قوربانيەکە بۆگەياندنی پەيامەکەی بۆ نەوەکانی؛هيوای هەموو نەتەوەيە کە،خاوەنی پيرۆزترين و باشترين پيشەيە ،ئەو ميللەت فێردەکات و پەروەردە دەکات،بەبێ مامۆستا زانست و زانياری بوونی نەدەبوو،خەڵک هەر بەدواکەوتوویی و نەزانين دەمايەوە،ئەو پيشەی کەلەداهاتوو تۆهيوای بۆدەخوازی چ پزيشک يان ئەندازيار ،پارێزەر….هتد..لەڕێگای مامۆستاوە دەگەيت پێی کەواتە خاوەنی هەموو پيشەکان مامۆستايە،گەر مامۆستا نەبوايە کەس نەيدەتوانی پيتەکان بخوێنتەوە کەواتە هێمای زانستە؛لەدوای دايک وباوک مامۆستا شايەنی ئەوەيەزۆرترين ڕێزی لێبگيرێت و مامەڵەی جوانی لەگەڵدا بکرێ،پێويستە لەسەرهەمووان ڕێز لەمامۆستا بگرن و مافەکانی دەستەبەربکەن؛ نوسه‌ر وچیرۆك نوسى میسری «نه‌جیب مه‌حفوز» ده‌لێت:
مامۆستا گه‌وره‌ترین پیشه‌ى هه‌یه‌؛كه‌ هه‌مووپیشه‌كانى تر له‌ سه‌ر ده‌ستى مامۆستا فێر دەبن و ده‌رده‌چنن.
لەناو هەموو ئاين و کۆمەڵگا جياوازەکان ڕێز لەمامۆستا گيراوەو بەچاوی پيرۆزەوە سەير کراوە؛بەتايبەت ئایینی پيرۆزی ئيسلام هەروەک (ڤيکتۆر هۆگۆ) دەربارەی مامۆستادەلێت:
(لەناو هەموو ميللەتێکدا چرايەک هەيەکە ڕووناکی بەهەموو کەس دەبەخشێت،ئەويش مامۆستايە)…

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.