▪ كێشە کۆمەلایەتیەکان

غەیدا بێرۆخی


بریتیە لەوهۆکارانەی کە دەبنە هۆی زەرەر گەیاندن بەکۆمەلگە ‘ کیشەکانیش بریتین لە
۱بێکاری یەک لەو فاکتەرانەیە کە کارگەری لەسەر داهاتووی گەنج دەبێت و چەندین کێشە بەدوای خۆی دا دێنێت ۲ نەبوونی ئامانج ، چونکە هەبوونی ئامانج لەژیان دا بەدەرچەی سەرەکی دادەنرێت بۆپاراستنی
۳_ بوونی بۆشایی بە دوژمنی سەرەکی گەنج دادەنرێت ، سەرقال بوونی بە وەرزش و چالاکی زانستی و خۆبەخشی فاکتەرێکی گەورەی ئیجابیە بۆ ژیانی تاک
٤_ بە کارهێنانی هەڵەی تەکنەلۆجیا بەشێوەیەکی گشتی و سەیرکردنی سایتی بێ کەلک
٥کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی بیرۆکەی کفرو و سەرهەڵدانی توندو تیژی لەنێوان چینەکانی کۆمەلگە بەهۆی زۆری جیاوازی نێوانیان ٦ یەکنەگرتنەوە (عدم الدمج) گەنج لەژیانی سیاسی و بریارەکانی
۷_ بە دەست نەگەیشتنی سەرچاوەی رۆشنبیری بەبەها و گرانی نرخی کتێب کە دەبێتە هۆی دورکەوتنەوە لەخوێندن بۆ ئەوانەی حە ز بە خوێندنەوە دەکەن
۸_ ئالودەبوون و جگەرە کێشان و ئالودەبوونی خواردنەوە کحولیەکان
۹_ هەژاری کە چەندین کێشە لەخۆ دەگرێت وەک دووربون لەخوێندن و دواکەوتنی پرۆسەی هاوسەرگیری و نەبوونی شوێنی نیشتەجێی گونجاو
۱٠ _ تێنەگەیشتن لە وتاری ئاینی
گرنگترین چارەسەرەکان بۆ ئەم کێشانە
۱_ پێدانی هەل بە گەنجەکان بۆبەشداری کردن لە چالاکیەکانی ناو کۆمەلگە
۲نوێگەری لەوتاری ئاینی تاکو بتوانێت بگات بە ئەقلیەتی گەنجان ۳ بلاوکردنەوەی دادپەروەری لەناو کۆمەلگە نەهێشتنی زولم بەهەموو جۆرەکانی
٤_ پەروەردەی دروستی مناڵەکان کە گەنجی داهاتوون
٥_ بلاوکردنەوەی هۆشیاری و فەرمان کردن بەچاکەو دوربون لەخراپە
٦_ ئاسانکاری کردن بۆ گەنجان و یارمەتیدانیان بۆ چونە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری بە هەموو پێداویستیەکانیان بۆ دەستپێکی ژیانی نوێی
۷_ گەنجان خۆیان دەست پێشخەربن لە دەربازبوون لەم کێشانە بەوەی کە خۆیان سەرقال بکەن بە فێربوونی پیشە یە ک لە ژیان کە هەم لەرێگایەوە دەتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن ، هەروەها خۆ سەرقال کردن بە زانست و مەعریفەت و دورکەوتن لە شتی بێی کەلک وەک هەندئک سایت و یاریە ئەلکترونیەکان باوترینیان بۆبجی کە گەنجان فێرە توندو تیژی دەبن و کات بەفرۆ دەدەن لەشتی بێی سوود ‘ هەروەها دورکەوتن شوێنی نەشیاو کە لەگەل بنەمای ئێمەی موسلمان ناگونجێت

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.