ماددە ھۆشبەرەکان و کاریگەریا وی لسەر جڤاکی

غەیدا بێرۆخی


کۆمەلە ماددەیەکن کە دەبنە ھۆی ژەھراوی دەمارەخانەکان وٸاڵودەبوونی تاک , بۆیە پێی دەوترێت ماددەی ھۆشبەر چونکە ٸەقل و ھۆشی مرۆڤ دەبات و خەواڵوی دەکات .

جۆرەکانی ماددەی ھۆشبەر:- دابەشی سەر دوو لق دەبێت جۆری سروشتی و جۆری دەستکرد.
ا- جۆرەکانی ماددەی ھۆشبەری سروشتی:
1- ٸەفیۆن
لەدیارترین جۆرەکانی ماددەی ھۆشبەرن لە جۆرە سروشتیەکەی ,ٸەفیۆن لە رووەکی خشخاش دەردەھێنرێت . لە ولاتەکانی ھندستان و افغانستان و سین دەروێنرێت
2- حشیش و ماریجوانا
ٸەمەش لە پێکھاتەکانی (رووەکی قنب ) دەردەھێنرێت , حشیش دەردەھێنرێت لەوشلەی کە لە ناو لقی رووەکی قنب دایە , بەڵام ماریجوانا لەگولی رووەکی قنب دەردەھێنرێت
3- کۆکاین
لەرووەکی کۆکا دەردەھێنرێت لە ٸەمریکای باکور.لەکۆن دا بەکاردەھات لەبواری سەربازی و ھەلگرانی نامە کەیارمەتی دەدان رێگای دوور ببڕن
4- کحول
کۆمەلێک ماددە تەخمیر دەکرێن کە کحولی لێ دروست دەبێت , لە سەرەتادا لەلایەن سینیەکانەوە کحول دروست کراوە و بەکارھاتووە
5- قات
لە افغانستان دەروێنرێت و لەیەمەن زۆر بەکاردێت
بــــ ـ جورە کانی ماددەی ھۆشبەری دەستکرد و شێوەی پاودەر:
1- ھیروین لە مشتەقاتی ٸەفیۆنە لە رێگای ھەلمژین یاخود تواندنەوەی لەٸاو و بەشێوەی دەرزی بەکاردەھێنرێت
2- ٸەتروبین ـ کیتامین
بە ھەمان شێوە لە رێگای دەرزی بەکاردێت

جۆرەکانی ماددەی ھۆشبەر کە لە دەرمانخانەکان دەست دەکەوێت:
1- حەبی تامول و ترامادۆل
2- حەبی لیرولین و لیریکا

چەندین جۆری تری تازەھەن وە کو
1_ کریستال میث (الشبو)
2- استروكس
3 – حبة فيل الازرق

نيشانەکانی ٸالودەبوون
1- خەواڵوی
2 لەرزین
3- سووربوونی چاو ودەرپەرینی بۆ دەرەوە
4- تێکچوونی خەو
5- کەم بوون یاخود زیادبوونی شەھیە

کاریگەریەکانی ٸالوودە بوون بە ماددەی ھۆشبەر : –
1_ لايەنی دەروونی , گۆرانی کەسایەتی
2- کاریگەری زەینی وەکو ھەست کردن بە لامبالات و گرنگی نەدان بە ھیچ شتێک و ناتوانی حوکمی دروست لەسەر شتەکان بدات
3- کاریگەری لەسەر جیھازی مەناعە دەبێت و توشی چەندان نەخۆشی ڤایرۆسی دەکات وەکو ٸایدز و کاریگەری لەسەر دل دەبێت و زۆرجار دەبێتە ھۆی جەلتە
4- کاریگەری لەسەر ھۆرمۆن دەبێت وەکو نەزۆکی ، كه سي ئالووده بوو نه زوك ده بيت
5- ھەلوەشانی خێزان و کێشەی جیابوونەوە
6- بڵاووبونەوەی تاوان
7- دواكەوتن لەخوێندن
8- بێ توانای لە ٸەنجام دانی کارەکان
9 – پیربوونی پێش وەختە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.