▪ ل ڤێ دەڤەرێ گەنجەک هاتە کۆشتن

بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو لە چەمچەماڵ گەنجێکی 19 ساڵان لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە کوژرا. کەس و کارەکەشی دەڵێن، ” سکاڵامان لەسەر ئەو هێزە تۆمارکردووە”.

کەس و کاری ئەو گەنجەی دوێنێ شەو لە چەمچەماڵ کوژرا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند، دوێنێ شەو کوڕەکەیان لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقەی خۆشی کوڕەکەیان کوژراوە بەبێ ئەوەی زەرەری بۆ هیچ کەسێک هەبووبێت.

کەس و کاری گەنجەکە دەشڵێن،” دوێنێ شەو کوڕەکەمان لە ماڵەوە نەبوو لای هاوڕێکانی بوو ، هێزێکی ئەمنی هاتنە سەر ماڵمان بەبێ ئەوەی پیاومان لە ماڵەوەبێت خۆیان کردووە بە ژوورەوەدا”.

ئەوەشیان خستووەتە روو، هێزێکی ئەمنی دیکە شوێنی کوڕەکەیانی دۆزیوەتەوە و تەقەیان لێکردووە فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و گیانی لەدەستداوە. وتیشیان،” سکاڵامان لەسەر هێزە ئەمنییەکان نتۆمار کردووە”.

بەپێی زانیارییەکان گەنجەکە ناوی عیسا عەلییە و تەمەنی 19 ساڵە و شەوی رابردوو لەکاتی رووداوەکەدا لەگەڵ هاوڕێکاندا بووە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.