▪  دیاردا گەشبینی یێ د جڤاکی دا چییە و چ گرنگییەک هەیە ..

غەیدا بێرۆخی


‎بریتیە لەئارەزوی مرۆڤ بۆ پێشبینی کردنی ئەوەی کەشتی باش رودەدات لە داهاتوو ، .یاخود بریتیە لە هەلوێستی ژیرانەی مرۆڤ و کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی جەستە و مێشکی مرۆڤ هەروەها ئامرازێکە کەمرۆڤ دەتوانێت بەهۆیەوە خۆی لەگەل واقعیەتی ژیانی رۆژانە بگونجێنێت ولەهەمان کات دا وزەبەخشی ئەرێنیە بۆ روبەروبوونەوەی کێشەو ئاستەنگی کە روبەروی دەبێتەوە ، هەربۆیە گەشبینی لەژیان و هیوا بە داهاتویەکی باشتر لەگرنگترین نیشانەکانی مرۆڤی سەرکەوتووە هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە مرۆڤی گەشبین هەول دەدات هەول دەدات ئومێدو هیوا لەخودی خۆی بچێنیت و هەروەها لە دەوروبەی خۆشی
‎تەندروستی دەرونی
‎بەگوێرەی زانکۆی هارڤارد و ئەو توێژینەوەی کەبەسەر ۳٠۹نە خۆش دا کردی نۆی دەرکەوت کەکەسانی گەشبین کەمتر دوچاری نەخۆشی دەرونی دەبنەوە وەکو نائومێدی و خەمۆکی و ستریس ،و لە زۆربەی کات ئەم کەسە زیاتر سەرکەوتوە لەژیان و کارلێکی باش لەگەل کەسانی دەوروبەری دەکات و دەتوانی خۆی بگونجێنیت لەگەل سەختیەکانی ژیان کاتێک ئەم جۆرە کەسانە دوچاری نەخوشی درێژ خایەن دەبنەوە دەبینین کە زیاتر تەقەبولی واقعیەت دەکات بە پێچەوانەی کەسی رەشبین
‎تەندروستی جەستەیی
‎گەشبینی و ئومید لە دەرونناسی دا وەکو چالاککەری تەندروستی و هێزە بۆ مرۆڤ بەرادەیەکی زۆر کاریگەری دەبێت لەسەر ئاستی تەندروستی مرۆڤ ،دەبینین کەکەسانی گەشبین کەمتر دوچاری نە خۆشی درێژخایەن دەبنەوە وەکو پەستانی خوێن و نەخۆشی تر هەروەها بەرگری جەستەیان باشترە .
‎مامەلەکردن لەگەل کێشەکان
‎لەسودەکانی گەشبینی بریتیە لەوەی کەکەسی گەشبین توانایەکی باشی دەبێت لەمامەلەکردن لەگەل کێشەکان دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان بەتەواوی باوەرو متمانە بەخۆبوون و هێمنی و ئارامی مێشکی هەروەها تواناو لێهاتوویەکی باشی دەبیت لەبەرێوەبردنی کارەکانی بەهەموو هێزو توانایەوە لەروبەروبوونەوەی کێشە یاخود هەر ئاستەنگیەک هەول دەدات بۆ گەیشتن بە چارەسەر و ئارامگرە و هیوا لەدەست نادەت لەسەخت ترین بارودۆخی ژیانی .
‎ هەروەک روبرت شولر دەلێت ( گرنگ نیە کەچی رودەدات و دوچارت دەبێت بەلکو گرنگ ئەوەیە کە تۆ چ دەکەی بەرامبەر ئەوەی کە رودەدات ) هەروەها جبران خلیل جبران دەلێت (کەسانێک هەن بۆلەبۆل دەکەن بەوەی کەگول درکی هەیە ،و کەسانی تر هەن گەشبینن بەوەی کەلەسەرەوەی درک گولێک هەیە ) ،واتە مرۆڤ دەبێت بەردەوام لایەنی باشی شتەکان ببینیت و هەردەم گەشبین بیت

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.