‎هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان پیرۆز بێت لە هەموو ئافرەتانی کوردستان؛

‎هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، پیرۆز بێت لە هەموو ئافرەتانی کوردستان؛ تێکۆشەرانی ڕێی خەباتی یەکسانیخوازی و ڕزگاری نیشتمانی.
‎لە دایکان و خێزانی شەهیدان و ماندوونەناسانی ڕێڕەوی سەلماندنی تواناکانی ئافرەت.
‎خەباتمان بۆ کۆمەڵگەیەکی ناتوندوتیژ و خولقاندنی کەشێکی کۆمەڵایەتی تژی بە ڕەهەندە ژیاندۆستییەکان، باوکردنی کولتوورێکی مرۆڤدۆستانە و
‎پێکەوەژیانێکی ئاشتیانەیە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بڕوا بوون بە مافەکانی یەکدی.
‎خەباتمان دوورە لە هەر جۆرە هەوڵ و بزاڤێک کە ئامانجی پەرتکردنی کۆمەڵگە و لێدانی بەها ڕەسەنەکان بێت، دوورە لە هەموو بەکارهێنانێک لە هەر لایەکەوە بێت، کە ئافرەت وەک کاڵا دەبینێت، نەک بوویەکی سەربەخۆی ئازاد.
‎ڕێی خەباتی یەکسانیخوازی و بزاڤی ئازادیخوازیمان کراوە بێت، بزاڤێک بە فۆرمی کوردستانی هەڵقوڵاو لە بەها بەرزەکانی کۆمەڵگەکەمان و ئایدیا مرۆڤایەتییەکان.
‎بۆ بەهێزکردنی کەسایەتی نموونەیی ئافرەتی کورد، ئافرەتێکی یەکسانیخوازی نیشتمانپەروەری پڕ ئیرادە و توانست.
‎بەرز و پیرۆز بێت خەباتی ڕەوا و حەقخوازی ئافرەتان لە پێناو یەکسانی و دادپەروەری و مرۆڤانە ژیان.
‎سڵاو بۆ هەموو هەڤاڵانم کادیر و ئەندامانی ڕێکخراوی دایک، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.
‎کوردستان هەر گەشاوە و سەقامگیر بێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.