▪  پارتی پیلانی 7 ئۆکتوبەریان ئایا لە گورنا یان هیشتا مەترسی ماوە؟

شیرینجەبارسەوزە

وەک ئاشکرایە لەپاش رۆخانی ڕژیمی بەعس و هاتە کایەوەی حکومەتی فیدرالی عێراق لەسایەی سیاسەتی دیموکراتەکانی ئەمریکا و بە مەبەستی بەرژەوەندیان دەسەڵاتی ئیران لە عێراق زیادی کرد تا گەیشتە قۆناغی ئەمڕۆی کە ئیران بە هۆی دارو دەستەکانی کە بەرەی موقاومەت ناویان ناوە حوکمی عێراق دەکات جگە لە هەولێر و دهۆک. پارتی هەمێشە بەربەستێکە بووە بۆ هاتنه دێ خەونەکانی ملاکانی ئیران، بۆیە بە دەیان پیلانی جۆراوجۆر لە 2014 تاکو ئەم ساتە هەوڵی شکست هێنانی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی داوە بە تایبەت لە کاتی دەستبەکاربوونی کابینەی نویەم هەموو جۆرە رێگایان هەڵبژارد تەنانەت موشکباران کردنی هەولێریشیان تاقی کرد و نەک سەرکەوتوو نەبوون بگرە کەوتنە چالەکەی خۆیان کە بۆ پارتی هەڵکندرابوون. پاش برسی کردن و برینی موچەی خەڵک چاوەری رۆخانی حکومەتی هەرێمیان دەکرد کە بە خۆراگری خەڵکی کورستان و سیاسەتی حەکیمانەی پارتیمان بە سەرپەرشتی مەرجعی کورد سەرۆک بارزانی تاکو ئێستا حکومەتی هەرێمی بەردەوامە. بابەت نهێنیەکان چی بوون و چوون بوون ئەو با بۆ میژوو بمینێتەوە چی لە خەیالیان دابوو و چی لێ هات. بەڵام پرسیار لێرە 7 ئۆکتۆبەر چییە و چی چاوەری هەرێمی کودستان دەکات. پیلانێکی شوومی تر دروست بوونی داعیشی نووی بە سەرپەرشتی ئیران و میلیشیاکانی بە شیعە و سوونە بەرامبەر پارتی و بە سپونسەری سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا میشیل ئۆباما. ئیرانی سەیدارە پیلانی ئامادەیە و چاوەری ئوبامای نوێ دەکات کە چون پیشتر داعش بە هەماهەنگی هلیلاری کلینتون و ئۆباما و قاسم سلێمانی دروست بووە داعشی نوێش وا دروست ببێت.
ئایا پارتی لە سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چ کارت فشارێکی سەر کوشکی سپی بەکار هێناوە کە ئێدارەی بایدنی ناچار بە گۆرێنی هەلوێستی بەرامبەر کوردی کرد و ئەمریکا و هاوپیمانانی هێنا سەر هێل و بە جدی کار بۆ پارستنی هەرێمی کوردستان بدەن.
هەرێمی کوردستان تەمەنی لە حکومەتی ئێستای عێراق گەورەترە و پیش رۆخانی رژیمی بەعس بەبریاری نەتەوە یەکگرتووکان هیلی پارستنی 36 بۆی دانرا و دان بە فیدرالی حکومەتی هەرێمی کووردستان نرا واتە ناوی عیراقی فیدرالی هەر لەبەر هەرێمی کوردستان پێی دراوە و ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان ملزمن بە پاراستنی کورد بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرەووەکان و مەسلەحەتی زڵهێزەکان بەوە بەستراوە هەرێم بپارێزین. بۆیە دەبێنین پاش بڕیاری پارتی لە کەشانەوە لە هەڵبژادن و حکومەتی ناوەندی وەزعەکان گۆراون، هەرچەندە ئەگەر ئەم گۆرانە بۆ ماوەی کاتی بێت پێویستە بە تەواوی سوودی لێ وەربگێرێت و هەرچی خاڵی لاواز هەیە و بۆشایی هەیە پر بکرێتەوە دەبێ بۆ قوناغی داهاتوو بۆ هەردوو سیناریو ئامادە بێن ئەگەر 7 ئۆکتۆبەر روو بدات رووبەرووی زەرەری زۆر نەبێن و سیناریوی دووەم ئەگەر کوماریەکان هاتنە دەسەلات لە ئەمریکا بۆ گۆرانکاری ناوچەییش دەبێ ئامادە بین لە هەردوو حالەت زۆر پێویستە پارتی پێداچوونەوە بۆ گشت ئۆرگانەکانی و هێزەکانی و سیاسەتی ئەمنی و نیودەولەتی و ناوخۆیی بکات و خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە بکات. کە بێگۆمان بە بوونی مەرجەعمان سەرۆک بارزانی کوردستان هەرگیز ناچەمێ. وەک من دەبێنیم تا ئەو دەقەیە پارتی 7ی ئۆکوبەریان لە گورنا بەڵام لە سیاسەت هەموو شتێک وەکو خۆی نامێنێت و سەرکەوتوو ئەو لایەنە دەبێت کە دائم پلانی بەدیلی هەبێت.

.#
هەولێر
26/3/2024

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.