▪  هەژماری منڕێگایەکە بۆ ئاشنا کردنی خەڵک بە سیستەمی ئابووری سەردەمیانە

غەیدا بێرۆخی

پڕۆژەی هەژماری من بریتیە لە دانی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت لە رێگای کارتێک كه بانك دروستی دەکات و هەژمارێکی تایبەت بە فەرمانبەران دەکاتەوە.

ئامانج لێی کەمکردنەوەی تێچوون و زیادبوونی ئەمن و پاراستنی کاش لەناو سیستەمێکی بانکی یە کە دەتوانرێ مامەڵە لەگەل ئامێری سەرافی خۆدکاردا بکات لەگەڵ خاڵی فرۆشتنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ بە دەست هێنانی ئەژماری بانکی و سود وەرگرتن لە تەواوی خزمەتگوزاریە بانکیەکان.

بنیاتنانی پرۆژەی هەژماری من لە کوردستان هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشناکردنی خەڵکی لەسەر سیستەمێکی بانکی نوێی و سێکتەری ئەلکترۆنی نەختینەیی لە لایەک و کەم کردنەوەی لۆد و زەختی نەمانی نەختینەیی لە لایەکی تر، هەژماری من چەندین سودو گرنگی هەیە لە وانە :_

پرۆژەی هەژماری من رێگایەکە بۆ ئاشناکردنی خەڵکی بە سیستەمێکی ئابوری سەردەمیانە و تێگەیشتنی خەلک لە سەر پرسی نەختینە و هەژماری بانکی گەرانەوەی متمانە بە بانکەکان و ریگایەکە بۆ ئەوەی کە بانکەکان بەردەوام پارەیان تیا بێت.

ئەمەش گرنگیەکی زۆری ئابوری هەیە کە دەکرێت هەم دەوڵەت لە لایەنی ئابوری سودی لێ وەربگرێت لە پرۆسەی وەبەرهینان و پرۆژە خزمەتگوزاریەکان لەلایەک و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە دزین لە لایەکی تر.

“ئامانج لێی کەمکردنەوەی تێچوون و زیادبوونی ئەمن و پاراستنی کاش لەناو سیستەمێکی بانکی یە”

واتەی ئەو ترسەی کە پێشتر هەبو لەوەی کە کەسێک کاتێک پارەی کاشی لە ماڵەوە هەبوو بەردەوام ترسی دزینی هەر هەبوە لە هەموو کات و ساتێک دا بەڵام هەبونی هەژماری من ئەم ترسە ناهێلێت بە پاراستنی کۆد و کارتی بانکی تەنانەت لە کرین و فرۆشتنیش دا مامەڵە ئاسانتر دەبێت.

لە بڕی ئەوەی برێکی زۆری پارە لەگەڵ خۆی هەڵگرێت تەنها ئەو کارتە هەڵدەگرێت و تەواوی کاروبارەکانی پێی رادەپەرێنێت واتە لە رێگای کارتی بانکی دەتوانێت پارە دفع بکات هەروەها نەهێشتنی قەرەباڵغی لەکاتی وەرگرتنی مووچە.

سودێکی تری بریتیە لەوەی کە فەرمانبەر ئازادە لەوەی کەتەواوی پارەکەی سەحب بکات یاخود بەشێکی ، و یارمەتی فەرمانبەر دەدات لەوەی بە شێوەیەکی خۆرەس پارە پاشەکەوت بکات و هەروەها پارە لە حسابی هەژماری من زیاد دەبێت و داهاتی خەڵک لە سالێک دا جارانی ١٠ دەکرێت، و دەتوانێت سلفە رابکێشیت، لە رێگای بانکەوە خەڵک ئاڵوگۆری دراو دەکات بە پێچەوانەی پێشتر کە لە رێگای نوسینگەکانی حەوالە ئاڵوگۆر دەکران، و هەژماری من رێگر دەبێت لە سپی کردنەوەی پارە بەقاچاخ بۆ دەرەوەی وڵات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.