دەرئەنجامی پێشبڕکی ئوتومبێل روودان دروست بوو

ئەوەش دەرەنجامی پێشبڕکێ کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 150مەتری هەولێر ،دووئوتومبێلی تایبەت لەجۆرەکانی پاسات و نیسان پێشبڕکێ دەکەن لەنێوان خۆیان،وەکاتێک دەگەنە کۆتایی بەشی یەکەمی تەواوکراوی شەقامەکە چەند تاسەیەکی پلاستیکی دێتە پێشیان کەبۆئەوە دانراون وەکو ئاگاداریەک بێت بۆتەواو بونی شەقامەکە وەگەیشتن بەکۆتایی وەتاسەکان دەبڕن بەخێرایی .

بەڵام ئوتومبێلەکان هەر ناوەستن وەبەردەوام دەبن لەڕۆیشتن،تاکو دەگەنە کۆمەڵێک پارچەی کۆنکریتی کەلەکۆتایی شەقامەکە دانراون بۆئەوەی شوفێران لەشەقام دەرنەچن وەخۆیان بەوانیش دادەکێشن،بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە شوفێری نیسانەکە هەر لەناو ئوتومبێلەکەی سوتاو گیانی لەدەستدا کەنزیکەی 100مەتر لەشەقام دوورکەوتبۆوە ،وەشوفێری پاساتیش زۆر بەسەختی بریندار بو کەئوتومبێلەکەی ئەویش لەشەقام دەرچوبو وەزیانێکی زۆریش بەر ئوتومبێلەکان کەوت،
بەداخەوە ئێمە ڕۆژانە دوبارەی دەکەینەوە کەوا شەقامە خێراکان بۆپێشبڕکێ دروست نەکراون ،بەڵکو بۆگەیشتن بەزووتر و سەلامەتتر دروستکراون کەچی کەس گوێمان لێناگرێت،ئەوەش دەرەنجامەکەیە،ماڵوێرانی ،
لەدەستدانی دووگەنجی ئەو وڵاتە،کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.