هێلی بەرگری بەرەی مقاومە لە لوبنان بۆ سلێمانی
نەوزاد محەمەد
ئێران بە پێی ستراتیژیەتی هەناردە کردنی شۆڕەش بۆ دەرەوەی سنور و پلانی هیلالی شیعی و پشتگیری لە تیرۆر، توانی هیڵی یەکەمی بەرگری لە لوبنان و لە رێگای حزبواللەی لوبنانی جێگیر بکات.
هەروەها لە سوریاش و بە رێگای رێکەوتن لەگەڵ رژێمی سوری عەلەوی، ئێران توانی پێگەیەک لە سوریاش جێگیر بکات، هەم وەکو تەواوکەری هیلالی شیعی و هەم وەکو بەشێک لە هێلی بەرگری و کۆ کردنەوەی زبڵە و ئایدیا ماوە بەسەر چووەکان سەدەیەک لە پێناو دژایەتی کردنی ئەمریکا و رۆژئاوا.
بە تەوقیتی تەقینەوەکەی بەیروت و تومەتبار کردنی حزبواللەی لوبنانی و تێوەگڵانی ئێران، ئەمریکا و رۆژئاوا دەستیان کرد بە پلانی پوچەل کردن و سفر کردنەوەی پلانەکانی ئێران لە ناوچەکە.
بەروەی عەرەبی، رێکەوتنی ئیبراهیم، رێکەوتنی ئەمریکا و روسیا لەسەر هێلی سوریا، پوچەل کردنەوەی پلانەکانی تورکیا لە سوریا، هاتنی ئیسرائیل بۆ سەر هێڵی سزادانی ئێران، شەری دژی تیرۆری جیهانی، ئەمانە هەمویان ئامادەکاری یەک لە دوای یەک بوون بۆ لغاو کردنی ئێران.
ماوەیەکە لە لوبنان کار لەسەر کۆتایی هێنان بە دەستهەڵاتی حزبواللە و دەستێوەردانی دەرەکی دەکرێت، لە سوریاش بەردەوام هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بنکە ئێرانیەکان و ملیشیاکانی دەکاتە ئامانج، لە ئەنجام ئێران ناچار کرا هێڵی یەکەم خۆی لە لوبنان بگوازێتەوە بۆ عیراق.
بەڵام لە عیراق کام ناوچە وشوێن زیاتر گونجاوە و هەڵگری نیقابی شیعیزمەو دەتوانێ ببێت بە جێگرەوەی لوبنان؟.
بێ گومان شاری سلێمانی هەڵبژادەی یەکەم دەبێت بۆ ئێران!.
حزبەکانی سلێمانی لە چەپی کورد و ئیسلامی ڕادیکالی و هەڵگری نیقابی شیعیزم و کۆ کەرەوەی زبڵەکان، کە پێشتر ملکەچ بوونی خۆیان بۆ ئێران سلماندووە باشترین بژاردەن بۆ ئەم ئەرکە.
یەکەم هەنگاوی فرێدانی نیقاب و بوون بە کۆیلە، یاد کردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و هەروەها ئەو لێدوانانەی لە لایەن چەند بەرپرسێکی حزبی و حکومی لەو شارەدا بوو.
ئیتر بە ئاشکرا هێڵی یەکەم بەرەی مقاومە لە شاری سلێمانی جێگیر کرا و لەمەودوا رژێمی ئێران تەواوی هەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ بەهێز کردنی ئەو هێلە.
ئێستا هەموو بژاردەکان کراوەن و ڕووبەرووبونەوەکان لە شاری سلێمانی دەبن، مەرج نیە رووبەرووبونەوەی هێز بێت، بەڵکو ململانێی ئایدیا و شەری بە وەکالەت و ئەجندای دژی یەکتر دەبێت، لە وانەشە لە کۆتا چرکەدا بنکەکانی ئێران و میلیشیاکانی لە سلێمانی بکرێنە ئامانج هەروەکو چۆن لە سوریا دەکرێت، بێ گومان نیقابدارەکانی کوردیش دەگرێتەوە.
مەترسیەکی گەورە خراوەتە سەر شاری سلێمانی و دانیشتوانی، ئێران خەمی ئەوەی نیە قوربانیەکان چەند و چۆن دەبن، ئەوەی زیاتریش زیانی بەردەکەوێت لەم قۆناغەدا کوردە و بە هۆی کاری نابەرپرسانەی هەندێک لایەنی کوردی یەوەیە لەو شارەدا.
ئایە هەڵوێستی کورد بە گشتی و خەڵکی شاری سلێمانی بە تایبەتی چی دەبێت بەرامبەر بەو دۆخە مەترسیدارەی رووی تێکردوون؟.
- نڤیسەرێ هێژا ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.