….(مــــانـــگـــــی ڕووت )…..
- گـە لاوێـژ عـه بـدوڵا
عـەشــقـت وەکــو ئـاوی دەریـا
بـە نــاو شـادەمـارەکانــی دڵـمـا
شــــــــــــەپـــــــۆڵ ئــــــــــــەدا
رێـــژنـــە بــارانــــی ئـــەویـنـت
چەشنی بارانی بەخوڕی بەهارە
خـونچەی نـاو گوڵزاری ژینمە و
لــــە تــــــرۆپـــکـــــدا دیـــــــارە
ئـــــەی یــوســفـــی کـەنـعـانـــی
وڵاتـــی غـــەریـبـیـم پێم بـــڵــێ
کـــــــەس هـــــەیـــــە وەکــــــو
مــــن خــــۆشــــــی بــــوێـــــــی
بـــەشــەرابــی عــەشقــی پـاکـت
لـــــەسـەر رێــتــا وەســتـابـــێ و
بـە مـەسـتـی چاوەرێی دیداربـێ
کـــــێ هـــــەیـــە وەکـــــو مــــن
ڕۆژی ســــــــەت جــــــار بـــــــە
ئــالــوودەی بینینت کـاتــە کانـی
شـــــــەو و رۆژ بـــــژمــــێــــــرێ
ئاخۆ کەی دەرکەوێ مانگی رووت
کەلی ئاواتم رووناکی بەرکـــەوێ
ئـــەو کـاتـانـەی ئـاگــری دووریت
بــونـیـادی بـوونـم دەسـووتـێـنـێ
چـــاوی دڵــــم هـــەر لای تـــۆیــە
بــــاگـــڕ هـــەر شـاڵاو بـسـتـێـنـێ
رووگـــــەی روخســاری ئــەویـنـە
هـیوای ژیـانـی نـوێـم بـۆ دێـنــێ
٢٠٢٢/٢/٦
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.