گرنگترین شت لەژیانی تاکدا لەشێکی تەندروست

ڕۆژگار محسین
چالاکوانی مافی مرۆڤ

پەروەردەیەکی تەندروستە گەر ئەو دوە بوونی هەبوو کەواتە کۆمەڵگاش تەندروست دەبێت و پێشکەوتن بەخۆی دەبینێت ئەوانەش پێویستیان بە هوشیاری تاک و چاک کردنی سیستەمی سێکتەرەکانە،
ئێستا بەداخێکی زۆرەوە ئەو دوو پرسە گرنگە فەرامۆش کراوە لای تاک و کۆمەڵگا هەمووی بەدوو سیاسەت و نەوت و گاز و مووچەنە بێباک لەپرسی تەندروستی کە ئەو نەبێ هیچی تر گرنگی نابێت لەژیان ڕۆژانە گوێ بیستی دەیان نەخۆشی دەبین بەتایبەتی لەمنداڵان و گەنجان نەپزیشک بەر دەکەوی نە نەخۆشخانەکان ، بەتایبەتی نەخۆشی شیرپەنجەو و هەوکردن و هۆرمۆنات و هتد…. ئەوەش چەندین هۆکاری هەیە پیسبوونی ژینگە ، خواردنی ناتەندروست خراپی سیستەمەکان ، گرنگترینیان نەبوونی کۆنترۆلێکی باش لەسەر خۆراکی هاوردەو نەبوونی هوشیاری و زانیاری لەو مەترسیانەی کە وردە وردە بەرەو ڕوومان دێت بۆ لەناو بردنی تاکی کورد ، هەندێک بازرگانە چاو چنۆکەکان بازرگانی بەتەندروستی تاکی کورد دەکەن بۆ دینارێک دور لەمرۆڤایەتی
بۆیە دەبێت هەڵمەتێکی هوشیاری فراوان ئەنجام بدرێت و کوالێتی کۆنترۆل کاری خۆی بەتەواوی ئەنجام بدات ڕێگە لەو بازرگانە نامرۆڤانە بگیرێت کەل و پەلی ماوە بەسەر چوو و ناتەندروست بە خەلکی کوردستان ساخ بکەنەوە ،

جەنابی وەزیری تەندروستی تکایە ڕێگە بە دەرمانخانەکان نەدەن بە هەوەسی خۆیان دەرمان بفرۆشنە نەخۆش تا ڕاچێتەی پزیشکی لەسەر نەبێت ،

تەندروستی جەستەیی تاکی کورد بەرەو وێرانی دەچێت

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ لێرە ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.