لەشەقامی 60مەتری شاری هەولێر ئاگر لە کۆگایەک بەربوو

ئێوارەیەكی درەنگی ڕۆژی شەممە 11/9/2021 ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی مۆلیدەی کارەبایی و کەلوپەلی پلاستیکی لە شەقامی 60 مەتری هەولێر بەربوو.
رائید سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی پولیسی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند ئێوارەیەكی درەنگی رۆژی یانزە لەسەر دوانزەی مانگی9/2021 لەنێو کۆگایەکی گەورەی مۆلیدەی کارەبایی و کەلوپەلی پلاستیکی کە دەکەوێتە نزیک دادگای هەولێر لە شەقامی 60 مەتری ئاگرێک کەوتەوە و لەماوەیەكی كەمدا تێمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ئاگر كەوتنەوەكە و توانرا ئاگرەكە بكوژینەوەو بەتەواوی كۆنترۆڵی بكەن، لەلایەكی دیكەوە بەهۆی ئەو ئاگركەوتنەوە کۆگایەکەی کەلوپەلی پلاستیکی و ئۆئۆمبێلی هاوڵاتییەک بە تەواوی سووتاون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.