ئه‌ركی پارتی قورس و به‌رپرسیارانه
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
به‌درێژایی خه‌بات و تێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی بارزانی له دوێنی و ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر به ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق به ئێستاشه‌وه زۆر قورس و به‌رپرسیارانه بووه ، به شێوه‌یه‌ك باوه‌ر وابووه به بێ چه‌سپاندنی دیموكراسی له عێراق ئه‌سته‌مه بتوانرێت مافه‌كانی گه‌لی كورد به‌دی بهێنڕێت ، بۆیه شه‌ڕ وخه‌باتی پارتی وبارزانی له پێناو چه‌سپاندنی دیموكراسی و ئاشتی بووه ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو ناكۆكییه‌كان كوردستان و عێراق بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیموكراسییه‌ت و مافه‌كانی گه‌لی كورد بووه و بۆیه هه‌رگیز سازشی له سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد و بستێك خاكی كوردستان نه‌كردووه
هه‌ر بۆیه ، پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی ، ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریی له ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری و دواتر به‌شداریكردنی ڕاسته‌وخۆ له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌بووه ، له پێناویشدا نه‌ك ته‌نها پێداگری له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد ، به‌ڵكو مافی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكان كردووه و له‌و پێناوه‌شدا هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌گریكردن بووه دیموكراسی و ئازداری وپێكه‌وه‌ژیان و چه‌سپاندنی هاوسه‌نگی وسازان و هاوبه‌شی.
پارتی وبه‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی له شه‌شه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق
ئاشكرایه ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ره‌وشێكی سه‌خت و هه‌ستیار وپڕ ئاڵنگارییدا بڕیاره به‌ڕێوه بچێت ؛ چاوه‌روان ده‌كرێت به‌غدای ئه‌مجاره جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا 20ی ساڵی رابردوو ؛ بۆیه گرنگی ئاماده‌بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هێز و قورساییه‌كی زۆره‌وه ، به‌دڵنییاییه‌وه مه‌ترسیی و كێشه‌كان له سه‌ر داهاتوویی گه‌له‌كه‌مان و مافه‌ره‌واكانی ، له‌ڕووی پێشێڵكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی پارێزراوتر ده‌بێت ، به‌تایبه‌تی كه پارتی تاكه هێزی كاریگه‌ره كه رژده له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی فیدڕاڵی ، سازان ، هاوبه‌شی ، سازان
له‌م روانگه‌یه‌وه ، به‌هێزی پارتی له هه‌ر كاتێكی تر دا گرنگتره ، چونكه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی گه‌وره له ناو په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێته‌وه له پێناو پارێزگاریكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ، به‌تایبه‌تی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وه‌ك چۆن پارتی هه‌رده‌م هێزێكی كاریگه‌ری بووه له جه‌نگ و ململانێ ، ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه ، بێ سڵكردنه‌وه هه‌میشه شانی داوه‌ته به‌ر سه‌ختییه‌كان و به‌رپرسیارییه‌ته‌كان تا هه‌موو مافه‌ده‌ستورییه‌كانی ده‌ستبه‌ر بكات ، هه‌روه‌ها ماف و شایسته داراییه‌كانی تر ، كه مێژوو سه‌لمێنه‌ره پارتی له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌یه بۆ به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه كه چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه نكۆڵی لێده‌كرێت .
پارتی و بارزانی هه‌وڵدان بۆ به‌دیموكراسیكردن و هاوبه‌شیكردنی عێراقێكی نوێ
هه‌وڵه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له عێراقی نوێ و له‌ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوودا ، بۆ بونیاتنانی عێراقێكی دیموراسی بوو تا كو هه‌موو گه‌ل و پێكهاته‌كانی ناویدا ، ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان ساڵ بوو مافه‌كانیان زه‌وتكرا بوو و ڕووبه‌ڕووی دڕندانه‌ترین هه‌وڵی سته‌مكارانه ببوونه‌وه له ناو عێراقێكی نوێ‌دا زامنی مافه‌كانیان بكرێت به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی تر كه پارتی هێزی كاریگه‌ری داكۆكیكاری ئه‌و مافانه‌یه ،پارتی هه‌میشه ئامانجی بوو گشت هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به یه‌كده‌نگ و ڕێكبخات ، تاكو به‌هێزه‌وه به‌رگریی له‌مافه‌كانی كورد‌و هه‌موو پێكهاته‌كانی تر بكه‌ن ؛ بۆیه، پارتی به‌لیستی 275 له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی قورس و به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌دایه له به‌غدا ، چونكه هێزێكی كاریگه‌ری ومتمانه‌پێكراوه خه‌ڵكی كوردستان ، بۆیه ، ده‌نگدان ومتمانه‌به‌خشینی خه‌ڵكی كوردستان به پارتی ، واده‌كات ،له عێراق به‌ڕێگه‌ی شه‌ڕێكی ده‌ستوور ویاسایی بۆ مافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانی تر بكات ،چونكه ئه‌وه‌ی به‌رگری له ماف و ده‌سكه‌وت و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستانه
پارتی ، هێزی رژده بۆ زامنی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان ، جیاواز له هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر ، شانی داوه‌ته به‌ر ئه‌م ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تییه قورسه له به‌غدا و له‌مێژه شه‌ڕی یاسایی و ده‌ستووری ده‌كات ، له لایه‌ن به‌هێزكردنی سه‌نگ وپێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ، فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی پڕ خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ، بۆیه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق ، پارتی به‌هێزه‌وه ده‌چێته به‌غدا له پێناو جێبه‌جێبوونی گشت بڕگه‌كانی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی كوردستان و فه‌راهه‌مكردنی سه‌قامگیری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و ناوچه كوردستانییانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه داگیركراون
بۆیه، ئه‌مڕۆ پارتی به لیستی 275 و به‌هێزه‌وه ئه‌و شه‌ڕه دیموكراسییه ده‌كات له پێناو سه‌ركه‌وتنی سیاسی بۆ مافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و چیتر كێشه‌كان به هه‌ڵپه‌سێراوی نه‌مێنێته‌وه و مافه ده‌ستوورییه‌كانمان نه‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی و چیتر مووچه و بودجه وه‌ك چه‌كێك وئامرازێك بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان دروست ده‌كرێت ؛ گرنگه هه‌موو كوردێك به بێ دووڵی ده‌نگ و متمانه‌ی بۆ ئه‌و هێزولایه‌نه بێت كه زۆر به‌رپرسیارانه و كوردپه‌وه‌رانه له خه‌می نیشتیمانه‌كه‌ی ومافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكه‌ی بێت ؛ ئه‌وه‌ش فاكته‌ری سه‌ره‌كییه بۆ سه‌قامگیری سیاسی و بایه‌خی زۆریشی ده‌بێت بۆ سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی .