کام کورد دەبێتە خاوەن ماڵ لە کۆشکی سەلام!
غازی عادل گەردی
ئەوەمان زانیوە و تێدەگەین کە ئەگەر سەدان بەربژێریش هەبێت بۆ سەرۆک کۆمار، دەبێت ئەوەی لەناو کۆشکی سەڵام پێشوازی دەکات لە سەرکردە و نێردەکانی جیهان کورد بێت، بەڵام کام کوردێک!
بێنە بەرچاوت عێراق ئاسمانە و بەبێ هەژمار ئەستێرە لە شەواندا دەردەکەون هەریەکە و شێوازێک، بەڵام لە بیر نەکەین لەو ئاسمانە پان و بەرینەدا و بە هەبوونی ئەو هەموو بێ هەژمارە ئەستێرەیە تەنها یەک مانگ هەیە و بەدیار دەکەوێت، کاتێکیش بەدیار کەوت بە رووناکیەکەی هەموو شەوقی ئەستێرەکان کاڵ دەکاتەوە، دەبێت سەرۆک کۆمار ئەو مانگە بێت کە شەوان پاسەوانێکی بەهێزی چاودوێری دۆخی عێراق بێت و شەهامەتێکی هەبێت لەسەر فەرشە سورەکانی پێیدا دەڕوات و بزانێت چۆن هەنگاو دەهاوێژێ و لەکوێ دەوەستێت، وە لە هەمووشی گرنگتر یارکەرێکی لەسەرخۆ و بە ئەتەکێت و داکۆکیکارێکی سەرسەخت بێت بۆ بەرگری کردن لە یەک پارچەیی عێراق و لەناویشیاندا مافەکانی گەلی کورد و کوردستان.
ئایا ئەو کوردە دەبێت چۆن بێت؟
ئەوەی بیەوێت تێبگات کە نەیارانی دۆزی ڕەوای کورد چۆن کوردێکیان دەوێت، دەبێت هەلبژاردنی جێگری دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوان وەڵامێکی روون بێت، ئەوان ل بەهێزی و کاریگەری و هووشیاری شاخەوان عبدوللا تێگەیشتبوون و وە بینیان چۆن بەربەستێک بوو لە پێناو ئامانجە خرابەکانی ئەوان لە خولی ڕابردوو، بەڵام بێ ئێخبال بوون لەوەی کە پارتی زۆر ووشیارترە لە پیلانەکانی ئەوان بۆیە فەرهاد ئەرتووشی بەبەستێکی پۆلاینترە و شاخەوانیش بوو بە ئۆکەیەک کە ناچار نەیارانی پارتی و خودی شاخەوانیش لە دەرگای ئەو بدەن بۆ سازانێک.
لێرەدا پارتی ئیتر ڕێگە نادات نوێنەری گەلی کورد چیتر کەسێکی خەوالوبێت و بێ گوێ و بێ هەست بێت، چیتر ڕێگە نادات نوێنەری گەلی کورد ڕێگای ڕۆیشتن وونبکات و ببێتە ترێندی سۆشیال میدیا، بەڵکو پارتی نوێنەرایەتی قەزەی کورد دەکات بۆیە دەبێت ئەوەی لە کۆشکی سەڵام دادەنیشێت چاودێرێک بێت تەواوی عێراق دەستیان لسەر سینگ بێت بۆ ئەو، چونکە سەرۆکایەتی کۆمار، خاوەن دەسەلاتی مەزنە و کاریگەری زۆریشی هەیە لەسەر کۆی حوکمرانی عێراق، بەلام بەداخەوە ئەوانەی پێش ئێستا لەو کۆشکە بوون نەیانتوانی کەسایەتی کاریگەربن، بەلام پارتی ئەو هەیمەنەی سەردەمی سەرۆک کۆماری عێراق جوالێخۆشبوو جەلال تالەبانی دەگەڕێنێتەوە بۆ تەواوی گەلی کورد.
پارتی نەک چاوی لە دەسکەوتە لەسەر حیسابی کەس، بەڵکو پارتی دەیان جار و سەدان جار لە حەق و مافی خۆی خۆش بووە پێشکەش بە لایەنەکانی تری کردووە لە پێناو یەکریزی کورد، بەلام ئەمجارە مادەم بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی پارتی یە، وەک رێزدار جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەفەرموێت، پارتی مەیدان چۆل ناکات و لە بەرپرسیاریەتیش ڕاناکات، بەڵام پارتیش بڕیار دەدات..