ئەم قۆناغە هەستیارە و وریابوونی زیاتر پێویستە

.#شیرینجەبارسەوزە

هەروەک ئاشکرایە کە جیهان بە گشتی و ناوچەی ڕۆژەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی لە ئاستانەی گۆرانکاری گەورەدایە چ لە رووی ئابووری و سیاسی و ئەمنی. دابەش بوونی هەندێ دەولەت و کێشانی سنووری نوێ بۆ هەندێ وەڵاتیتر. کورد لەم نێوەندەدا بەشێکی گرنگن لە گۆرانکاری و داهاتووی خۆیان بە سیاسەت و زێرەکی خۆیان مسۆگەر دەکەن چونکە دوو رێگا بەردەممانە یان لەگەڵ بەرژەوەندێ جیهانی و زڵهێزەکان خۆمان بگۆنجینین و ببەین بەشێکی هاوبەشی گرنگ و ئیستراتیژی یان گەرانەوە بۆ خالی سەد ساڵی رابردوو. هەموو وەڵاتان بەدوای سوودی گشتی وەڵاتەکانیانن و هێچ وەڵاتێک و هێزێک هەتا هەتا دوست و هاوبەشت نامێنێت و بە پێی بەرژەوەندی خۆیان رەفتارییان دەگۆرن تەنیا لە یەک حالەتدا ناگۆرن کە رێکەوتنی ئیستراتیژی هەتا هەتایەت لەگەڵیان ئێمزاء بکەی. جۆگرافیای کوردستان بە شێوەیەکە کە چواردەوری هەموو دوژمنییەتی و دژی مافە ڕەواکانی گەلی کوردن، بەڵام جارێ وا لەبەر بەرژەوەندی وەڵاتەکانیان چ لە رووی ئابووری یان سیاسی یان ئەمنی ناچارن بە دیپلۆماسی لەگەڵت رەفتار بکەن و کوردیش بە هەمان شێوە سوود لەمە دەبێنێت، بۆیە کاتی هاتووە کە لەگەڵ زەڵهێزەکان بکەوینە گفتۆگوی جدی و ببینە هاوبەشی راستەقینە بە رێکەوتنی هەتا هەتایی نەک تەنیا بە شەفەهی و لەئاستی مام ناوەندێ. چواردەورمان ئەڵنگارییان تێدا دەکرێت کات گۆنجاوە بۆ شکاندنی هەندێ ترس و کۆسپ‌و چونە پێشەوە لەگەڵ ویستی گشتی. رێرەوی داوود لە رێگایە و بوونی کورد لەم رێرەرەوە بۆ ئابووری و داهاتووی کوردستان زۆر گرنگ و پێویستە، بۆیە دەبێنین کە دوژمنانی کورد هەستیان بەمە کردووە بۆیە کەوتنە جێ بەجێ ئەم قۆناغە کە چەند جار پێشتریش بەکاریان هێنا بوو ئەویش بە ئامانج گرتنی ژێرخانی ئابووری کوردستان و هێرش کردنیان لەسەری. بە پێی شارەزاییم لە هەڵسەوکەوت و چاودیریان بە ئەگەری زۆر رۆژانی داهاتوو دەست بە سوتاندنی شوێنی ئێستراتیژی و دروست کردنی پشێوی ئەمنی لە هەرێم بن بۆیە لەسەر حکومەتی هەرێم و هێزە ئەمنییەکانە زیاتر لە جاران وریا بن و کۆنترۆڵەکانیان بەرفراوانتر بکەن. هەروەها خەڵکی کوردستانیش بە وریای زیاتر ماملە لەگەڵ باردۆخەکە بکەن و بە بینینی هەر جۆرە مەترسی هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بن بۆ پێشگیری لە روودانی کارەسات. دڵنیام بە هێمەتی سەرکردایەتی کورد و هێزەئەمنییەکان و خەڵکی نەتەوەیی کوردستان ئەم باردۆخەش تێدەپەرنین.

Leave A Reply