مەسروور بارزانى،،، دەوڵەتمەدار و هیواى ئێستا و ئایندە
رێبوار حەمەلاو شوانى
مێژوو گەواهیدەرى ئەو راستییانەیە، ئەو سەرکردانەى ، کە شوێن دەستیان دیارە و لە دواى خۆشیان بەجێدەهێڵن ، ئەو کەسانەنن ، کە هەمیشە بەکردەوە و شەونخوونى کاردەکەن و دەستکەوتى مەزن و پڕشانازى بۆ گەل و نیشتیمانەکەیان بەدەست دێنن ، هەموو ئەمانەش پێمان دەڵێن ، کاروپرۆژەکان و ئاوەدانى بێ وێنەى هەر لە هەولێرى پایتەختەوە تا زاخۆ، بە دروستکردنى دەیان ڕێگەوبانى ستراتیژى و پرۆژەى دیار و بەرچاو لە رووى بازرگانى و ئاو وکارەبا و چەندین پرۆژە مۆدێرن ئاماژەیەکى روونن کە ، هەمووئەمانە سەرکردایەتییەکى هۆشمەند و ژیر و کارایی لە پشتەوەیە بە پلان و لە سەرخۆیی بێ وچان کار و خزمەت دەکات بۆ بەرەو پێشبردنى وڵاتەکەى.
لە رۆژە سەختەکاندا و ساتە هەستیارەکان و قورسەکاندا سەرکردایەتیکردنى راستەقینە شوێن دەستى دیار دەبێت ،نەک تەنها بە دروشم و بەڵکو بە شێوەى کردەوە و دەستکەوتى دیار و بەرچاو ، کاتێک سەرنج لە سەر سیماى کوردستان بکەین ، پێشکەوتن و گەشەسەندنەکان بەروونى دەبینرێت ، ئەوە ڕووداو و پێشهاتانە هەر لە خۆیەوە نەهاتۆتە ئاراوە ، بەڵکو بەرهەرم ئیدارەدان و سەرکردایەتییەکى ماندوونەناسانە و ستراتیژیی ڕێزدار مەسروور بارزانى ،سەرۆکى حکوومەتى کوردستانە کە گەل و نیشتیمانەکەى گەیاندۆتە ئەم قۆناغە
ئەو هەنگاوانە و خزمەتگوزارییە بێ وێنانە بۆ ئەم نیشتیمانە ، لە ئەنجامى شێوازێکى بێ وێنەى ئیدارەدان و حکوومڕانى هاوچەرخە ، کە بە سیاسەت و پلانێکى ئابوورى و ئیداریی توانیوێتى کوردستان وەک نموونەیەکى جوانى گەشەکردووە لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پپێناسە بکات ، ئەوەش بۆ لە پێناو داهاتوویەکى گەشە بۆ ئێستاو نەوەکانى داهاتوو و بونیاتنانى قەوارەیەکى بەهێز و پڕ سەقامگیر هاوشێوەى وڵاتانى گەشەسەندوو و لە ناوچەکە و جیهاندا
هەر بۆیە ، ئەوە لە کەسایەتى ڕێزدار مەسروور بارزانى ،سەرۆکى حکوومەتى کوردستان دەبینرێت ، لەگەڵ کەسانى تر جیاوازە و بەراوەرد ناکرێت ، چونکە پیاو و سەرکردەى رۆژە سەختەکاندا ، ئەوەى دەبێژێت بە کردەوە دەیکات و لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن ئەزموونێکى پتەوە لە ئیدارەدان و سەرکردایەتیکردن و سیاسەتکردن ، کارگێرییشدا . واتا سەقامگیرى ئاسایش ، ئابوورى و پێشخستنى خزمەتگوزارى و بەرەو پێشبڕدنى ئاستى پێشکەوتنەکان لە کوردستان بەشێکى گرنگ و ستراتیژییە کە ، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان پەیرەوى دەکات و ئەنجامیشى بونیانتانى داهاتوویەکى شایسە و مێژوویی و شوناسى ئەم گەل و قەوارەیە .
ئەو سەرکردەیەى لە سەختترین هەڵومەرجەکاندا و لە ژێر فشارى سەربازى وسیاسى و ئابوورى و دارایی و ئەمنیدا ، لە پشت گەل و نیشتیمانەکەى دا مایەوە ، مەسروور بارزانى ، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان بوو ، سەرکردەیەک هەرگیز مێژوو هەمیشە بە شانازى و سەربەرزییەوە ناوى دەبات و فەرامۆشى ناکات ، چونکە هەم لە ڕووى شێوازى سەرکردایەتى و هەمیشە لە رووى حکوومڕانى وئیدارەدان ودەوڵەتیشداریشەوە بە خاکەڕایی و دروشم و ڕێبازى خزمەتکارى گەورەترین شانازییە بۆ مرۆڤ بووتە سەرکردەیەکى بەهێز و سیاسەتمەندارێکى بڵیمەت بۆ گەل و نیشتیمانەکەى .