کوردستان ڕزگارکەری عێراقە
زانا عبدالباقی
سەرەڕای هەموو قەیران و کێشە دروستکراوەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان، هێشتا هەرێمی کوردستان لە شۆڕەشی پێشکەوتن و بنیادنان نەوەستاوە و ڕۆژ بە ڕۆژ لە پێشکەوتنی زیاتردایە، ئەم پێشکەوتنەی کوردستان لە جیهاندا بۆ عێراقیش هەژماردەکرێت ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆخی عێراق و کوردستان تەواو جیاوازە
ئەسڵەن ئەگەر بڵێن جیهان لەبەر کوردستان دان بە عێرادادەنێت دروو نییە، چونکە لەسایەی سیاسەتی شوفێنی و پڕ لە گەندەڵیی بەرپرسانی عێراق ئێستا هیچ وێنەیەکی شارستانییەت لە عێراقدا بەدی ناکرێت، هەموو میدیاکانی عێراق کاتێک دەیانەوێت عێراق پیشانی جیهان بدەن هەمووی ڤیدیۆی شارەکانی کوردستانە و شەرم دەکەن باسی شارێکی عێراق بکەن، چونکە لە ڕووی وەبەرهێنان و ڕێگاوبان و پاک و خاوێنی زۆڕ دواکەوتوون و هیچ گرنگییەکیان پێ نادرێت
کورستان لە هەموو ڕوویەکەوە لە پێش عێراقە و هەموو جیانیش شایەدی ئەو ڕاستییەیە، بەجورێک هەتا یەک دیپلۆماتکاری جیهان سەردانی بەغدا دەکات لەبەرامبەردا دە دیپلۆماتکار سەردانی هەولێر دەکەن، میدیاکانی عێراقیش دەڵێن وەفدی فڵانە وڵات سەردانی عێراقیان کرد ناڵێن بۆ کوردستان هاتوون بۆیە بۆ عێراقیش حیسابە
ئەگەر کوردستان بەشێک نەبا لە عێراق، جیهان عێراقی وەکو سۆماڵ دەدیت چونکە هەر لەڕاستیشدا هیچ شتێکی لە سۆماڵ باشتر نییە بەڵام لە بەرامبەردا حکومەتێکی چالاک و دڵسۆز لە هەرێمی کوردستان هەیە، سەیربکەن ئەم ماوەیە چۆن میدیا عێراقییەکان بە گەورەیی باسی کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکەی کوردستان دەکەن لەکاتێکدا لە عێراق ٣ کاتژمێر کارەبای هەیە، دوای سەد ساڵ دەوڵەتداری عێراق نەیتوانیوە مافە سەرەتاییەکان بۆ هاووڵاتیانی دابین بکات کە ئاو و کارەبا و ڕێگاوبانە سەرەڕایی سامانە زۆڕ و بێ کۆتایەکەی
عێراق بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت کوردستان و پێشکەوتنەکەی لەناوببات و لەبەرامبەردا لای هەموو جیهان شانازی بە پێشکەوتنەکانی کوردستانەوە دەکات و بەبەشێک لە عێراقی دادەنێت، بێ ئەوەی یەک دینار بۆ بنیادنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان تەرخان بکرێت بگرە عێراق دەستی خستووەتە قورگی تا ئەوەی هەشە لێی زەوت بکات بەڵام کوردستان هەر بەردەوامە لە گەشەکردن و ئاوەدانی توزێک سیمای عێراقیشی لە چاوی جیهاندا جوان کردووە
بیرکردنەوەیەک هەیە لەبەر مووچە حکومەتی عێراق بەباشتر دادەنێت کە تاکە دەسکەوتی ئەو وڵاتە سەد ساڵەیە کە نەوتی خۆی دەفرۆشێت و داهاتێکی زەبەلاحی هەیە و بە ئارەزووی خۆی قەرز دەکات، لەبەرامبەردا هەموو دەسکەوت و پێشکەوتنەکانی حکومەتی کوردستان دەشێوێنێت و ناشرین دەکات تەنیا لەبەر کێشەیەک کە بۆی دروستکراوە نەوت و بودجە دیاریکراوەکەی لێ زەوتکراوە، بەڵام ئەوە ڕاستییەکە و ناگۆڕدرێت حکومەتی کوردستان یەک لە باشترین حکومەتەکانی ناوچەکەیە هەموو عەرەبی عێراقی و وڵاتانی ناوچەکەش شاهیدی ئەو ڕاستییەن
ئەوە عێراق نییە بەڵکو کوردستانە ئێستا گەیشتووەتە ئاستێک کە پارێزگاری لەو توزە شکۆیەی عێراق دەکات کە ماویەتی، ئەگەر کوردستان نەما عێراق دەبێتە ١٩٥ـەمین وڵات لە هەموو ڕۆیەکەوە ئەوە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کەواتە کوردستان عێراوی لەوە ڕزگارکردووە کە ببێتە دواکەوتووترین وڵاتی جیهان