بۆ پارتی خاك و نه‌ته‌وه پیرۆزتره له به‌رژوه‌ندی حزبی
رێبوار حەمەلاو شوانی
به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی مێژوو دوور و نزیك سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن ، پارتی دیموكراتی كوردستان له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان خه‌بات و قوربانی به‌خشیووه و هه‌میشه پارتی ئامرازێك بووه بۆ گه‌یاندنی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ی بۆ ئامانجه‌كانی ، هه‌روه‌ها خاك و نیشتیمان ئه‌و پیرۆز و ستراتیژه بووه كه هه‌رگیز سازشی له‌سه‌ر نه‌كردووه
پارتی هێزێكی خاوه‌ن ئیراده و به‌هێز نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی كوردستان وعێراق دا ، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا ، به هه‌روه‌ها خاوه‌ن ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و مێژووییه له خه‌باتی له پێناو سه‌ربڵندی و ئازادی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، له مێژووی نزیكشدا و خه‌باتی شارستانیشدا خاوه‌ن مێژووییه‌كی پڕ له ئاوه‌دانیی و حكوومڕانییه‌كی ته‌ندروست بووه و خزمه‌تی پارتی ئه‌و هێزه كاریگه‌ره و نیشتیمانپه‌وه‌ری و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ره شۆڕبووه‌ته‌وه بۆ نێو كایه‌كانی دیكه‌ش ؛ پارتی به‌ده‌نگ و شۆڕش و گه‌لێكی سته‌ملێكراو هاتووه و هه‌ڵقوڵاوی ناخی گه‌لی كورده و خاوه‌ن ڕێبازێكی پیرۆز و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و پۆڵاینه و پارتی تا به‌ته‌مه‌ن ده‌بێت زیاتر به‌تواناتر ده‌بێت
ڕووداو و پێشهاته‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو كه ڕووبه‌ڕووی گه‌لی كورد وپارتی بووه ، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه پارتی داربه‌ڕووه‌كه‌ی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كی به‌هێزه‌كه‌ی بووه فریادره‌س و هێنانه‌دیی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی و پێشخستنی نیشتمان ، ئه‌مه‌ش وێرای هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ئاڵنگارییانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ودۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌تایبه‌تی حكوومه‌تی كوردستان ، به‌ڵام ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به ئیراده‌وباوه‌ڕێكی به‌هێز هه‌نگاویی گرنگ و ستراتیژی بۆ خزمه‌تكردنی كوردستان هه‌ر له زاخۆ و تا هه‌ڵه‌بجه ناوه
ئه‌و خۆڕاگرییه‌ی گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌ی ژیرانه‌كه‌ی وایكردووه كه هه‌رێمی كوردستان ببێته ناوه‌ندێكی به‌هێز و ستراتیژی نه‌ك ته‌نها له ناوچه‌كه‌دا به‌ڵكو له سه‌ر ئاستی هه‌موو دونیا ، به‌تایبه‌تی توانیوێتی له‌بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و پرۆژه‌ی گرنگ له هه‌موو شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان و گوند و لادێیه‌كان ، ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر پێشكه‌ش بكات ، هه‌ر له‌بواری ئاو و كاره‌بای 24 كاتژمێری تا ڕێگا و بان و گه‌شتیاری و سه‌دان پرۆژه‌ی دیكه و دروستكردنی پشتنێه‌ی سه‌وزایی ، كه هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن بۆ داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ كوردستان
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ، پارتی و حكوومه‌تی كوردستان ، له هه‌موو بستێكی خاكی كوردستان به بێ جیاوازی به پلان و ستراتیژی و به‌هێزه‌وه هه‌نگاوی گه‌وره نراوه بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و بونیاتنانی ژیانێكی خوشگوزه‌ران بۆ هاووڵاتیانی كوردستان ، ئه‌وه‌ش وایكردووه ، كه هه‌م مه‌سروور بارزانی وهه‌میش پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ته جێگه‌ی متمانه و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی هێمنی و ئارامی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر له قۆناغێكی تازه‌ی كوردستان بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر كه كوردستانیش هاوشێوه‌ی وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌به‌ستێته‌وه بۆ دونیایی ده‌ره‌وه