رێکخراوەی بازان ئینستتیوت بە سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (پڕۆگرامی ڕێسازی گەنج)چیە بوو؟

رێکخراوەی بازان ئینستتیوت بە سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (پڕۆگرامی ڕێسازی گەنج)چیە بوو؟

بە دروشمی “ئەوەی سەرکردەی دواڕۆژە، لە ئێستاوە دەست پێدەکات”
بازان ئینستتیوت بە سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (پڕۆگرامی ڕێسازی گەنج) ڕاگەیاند.

ئەم پڕۆگرامە بە بەشداری چەندان کەسایەتی دیاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام بوو، کە تێیدا کۆمەڵێك بابەتی گرنگ لەمەڕ بابەتەکانی گەنج و سەرکردایەتی خستەڕووی.

گەنج و لاوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەم دەرفەتە زێڕینە لە دەست خۆیان نەدا.

ئەم بەرنامەیە بۆ گەشەپێدانی گەنجان چ سوودێکی هەیە؟

ئیلهام کەوکەزم،قوتابی بەشی دەروونزانی و ڕێنمایی دەروندروستی، لە زانکۆی سۆران.بەڕێگای کوردستان راگەیاندن.

لەماوەی بەژداریکردنم تێبینیم کرد کە بەژداربووان لە هەموو تەمەن و چین و توێژێک بوون و دەرگا ئاواڵا بوو بۆ هەمووان، کە ئەمە زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوەی بازنەی کۆمەڵاتی و ئەزموونیان فراوان بکەن و لەڕێی ئەو بەرکەوتنە زانیاری بگۆرنەوە و گفتوگۆ بکەن و هاوکاری یەکتری بن بە جەخت کردنەوە بوو لەسەر یەک (ئامانجی هاوبەش) ئەویش، گەشەپێدانی خۆیان و دروستکردنی هەل و دەرفەت بۆ بەرەو پێشچوونیان لە ئاراستەی جیاواز. کە ئەوەیان لە خاڵە هەرە جەوهەریەکان بوو.

بۆیە (گەشەپێدانی گەنجان) تەنها ڕێگایەک نییە بە گەنجان تەواو ببێ.وە دەبێ ئەوە لەبەر چاو بگرن جیاوازی تاکاتی هەیە هەمووان وەک یەک فێرنابن و پێناگەن وە هەمووان لە یەک دۆخی ماددی دا ناژین کە ژینگەیێک برەخسێنن بۆ ئەوەی ڕێگاکە لای خۆیان تەواو بکەن..

کێ بوون ئەو بەشداربووانەی پڕۆگرام زیاتر؟

حەفید صادق اسماعیل، قوتابی لە زانکۆی کوردستان-هەولێر

راگەیاندن زۆرینەی ئەوانەی بەشداری ئەو پڕۆگرامە بوون پێکهاتبوون لە قوتابیان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان،ئەوەی زۆر تێبینی تێدا دەکرا گەنجان بە گەشبینی و گڕ و تینەوە بەشدارییان تێدا کردبوو.
ڕێکخراوی بازان یەکێکە لە ڕێکخراوە هەرە چالاکەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

پاڵپشتی دەزگای ڕوانگە بۆ گەنجانی سۆران زۆر مایەی دڵخۆشی بوو لێرەوە سوپاسی تایبەتی ڕێزدار کاک ادریس نێچیرڤان بارزانی دەکەین سەرۆکی دەزگای ڕوانگە کە هەمیشە پاڵپشتی گەنجان بووە.‎هەروەها زۆر سوپاسی کاک ڕەنجدەر کامەران دەکەین کە بیری گەنجانی هێنایەوە كە ڕێزدار سەرۆک نێچیرڤان بارزانی خەمخۆری پەروەردە و پێشكەوتنی گەنجانە و پاڵپشتییەكانی کاک ادریس نێچیرڤان بارزانی بۆ گەنجان دووپات كردەوە كە لەڕێگەی دەزگای روانگە و زانكۆی كوردستان و سەرجەم دامەزراوەكانی تر هەمیشە ئەولەویەتی كارەكانیان بۆ گەنجانە.

هەر یەک لە هەڵگۆرد شێخ نەجیب و کونسوڵی فەڕەنسا و کونسوڵی چین و فەلاح حسن و خاتوون فلۆرین گۆرگیس سەرۆکی فەرمانگەی نەتەوە و پێکهاتە ئاینیەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم وە ڕەنجدەر کامەران وەک نوێنەری دەزگای ڕوانگە ئامادەبوون.

زێ بادینان:ڕۆڵی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؟

ئەژین غەفار- ئەندامی بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی بازان ئینستتیوت، دەرچووی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خاوەن توانایەکی مرۆیی بەرزە، بەهۆی بوونی ئەو ڕێژە بەرچاوەی گەنجان لە دەڤەرەکە. گەنج سەرمایە و هێزی دەوڵەتانە، کەچی ئەم توێژە کاریگەرە لە سۆران؛ بەهۆی نەبوونی سەنتەرەکانی پتەوکردنی تواناکان، دامەزراوە و کۆمپانیا بیانییە زەبەلاحەکان (وەک ئەوەی لە هەولێری پایتەخت هەیە)، بێبەش و بێنازە لە ڕووی دەرفەتی خۆپێگەیان، خۆپێشخستن و کارکردن.

لێرەوە، ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەم بۆشاییە تا ڕادەیەک پڕ دەکەنەوە؛ بەوەی هەڵدەستن بە ڕێکخستنی خولەکانی بەهێزکردنی تواناکان، دۆزینەوەی بەهرە و لێهاتووییەکان، کۆڕ و سمیناری گەشەپێدان بە گشتی. لە ڕێگەی ئەم ڕێکخراوانەوە؛ گەنجان لە سۆران تینوویەتییان بۆ فێربوون دەشکێت. بۆ وێنە؛ بواری کاری خۆبەخشی لەنێو ئەو ڕێکخراوانە ، وا دەکات گەنجان هەم ڕاهێنانی ئەو لێهاتوویی و کارامەییانە بکەن کە هەیانە، هەم بازنەی پەیوەندییەکانییان فراوان بکەن و لە کۆتاییشدا ئەزموونی کار وە دەست بخەن.

ڕێکخراوەکان لە سۆران بە گشتی، ڕێکخراوی بازان ئینستتیوت بە دیاریکراوی، لەم دواییانە پڕۆگرامی بێوێنەی ڕێکخستووە لە دەڤەرەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی. بەوەی هەڵساوە بە لێک نزیککردنەوەی بەرپرسان و گەنجان، گەیاندنی پەیام و گازندە و داواکارییەکانی گەنجان بە لایەنی پەیوەندیدار، بۆیە وەک پردێک ڕۆڵ دەگێڕێت و ئەم کەلێنەی نێوان حکومەت و خەڵک پڕ دەکاتەوە.

زێ بادینان:کێ پشتگیری ئێوە دەکات وەکو رێکخراوەی بازان ئینستتیوت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؟

دیلمان عبدالخالق همزە
،بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بازان ئینستتوت.

سەبارەت بە پاڵپشتی ڕێکخراو، تا ئێستا هیچ لایەنێکی دیاریکراو پاڵپشتی سەرەکی ئێمە نییە، بەڵام بەپێی گرنگی چاڵاکییەکان پاڵپشتی کارانمان گورانکارییان بەسەر دێت.
زۆرترین پاڵپشتیش لەلایەن حکومەتی خۆجێی بووە بەرێز هەلگورد شێخ نجیب سەرپەرشتیاری ئیدارە و قایمقامی قەزای ناوەندی و هەروەها نوێنەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ڕەشید مستەفا.

Leave A Reply