سه‌ركه‌وتنی ملیۆنی پارتی ،سه‌ركه‌وتنی كوردوكوردستانه‌


رێبوار حەمەلاو شوانی

جارێكی تر و له‌ رۆژی 11ی11ی 2025 پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌نیا دوای یه‌ك ساڵ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌ركه‌وتنی وه‌ك هێزی یه‌كه‌می كوردستان ، له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك شه‌ڕێكی دیموكراسیانه‌ و جارێكی تر به‌ پشتیوانی خوا و جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی پارتییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان مێژووییه‌كی پڕ سه‌روه‌ری تۆماڕ كرد و چونكه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردن جیاواز له‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ دۆخێكی هه‌ستیاری ناوچه‌كه‌ دا به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ چاوی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وناوچه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی بوو ، به‌تایبه‌تی داهاتوویی عێراقێك كه‌ دوای 22 ساڵ رۆژ به‌رۆژ له‌ڕووی ئاوه‌دانی و سیاسی و دیموكراسی و جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی فیدراڵی و ده‌ستوور پاشه‌كشێی زۆری كردووه‌ و به‌تایبه‌تی بێ متمانه‌ی زۆر له‌ نێوان كوردستان وعێراق دروستكردووه‌ به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی مافه‌ده‌ستوورییه‌كان و به‌تایبه‌تی زیاتر له‌ 50 مادده‌ی تایبه‌ت به‌ خه‌ڵكی كوردستان تا ئێستا به‌هه‌ڵواستراوه‌ی ماوه‌نه‌ته‌وه‌

بۆیه‌ ، هێزولایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق به‌ گڕوتینێكی زۆره‌وه‌ له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ و كورسی و متمانه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نگرانیان به‌شداریان له‌ هه‌ڵبژاردن كرد تا زۆرترین كورسی په‌رله‌مان بۆ خۆیان به‌ده‌ست بهێنن له‌ پێناو ئه‌وه‌ی به‌ سه‌نگ و پێگه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ به‌شداری له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌تی نوێی داهاتوو له‌ عێراق بكه‌ن
ئه‌وه‌ی بۆ گه‌لی كورد جیاواز له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر وه‌ك هه‌میشه‌ جێگه‌ی بایه‌خ وگرنگی بووه‌، سه‌ركه‌وتنی مێژوویی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ ، چونكه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو وه‌ك هێزی پێشه‌نگ و كاریگه‌ر و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی كوردستان توانی ببێته‌ حزبی ملیۆنی ، ئه‌وه‌ش به‌راستی ئه‌و هێزه‌یه‌ ده‌توانێت به‌رامبه‌ر نه‌یارانی كورد بوه‌ستێته‌وه‌ و به‌رگری له‌ مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد و هه‌موو پێكهاته‌ نه‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكان بكات ؛ بۆیه‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ی پارتی واته‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كوردوكوردستانه‌ ، چونكه‌ پارتی له‌ سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان وه‌ك شوناس و خاوه‌ندارێتی و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات له‌ پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمان به‌ تایبه‌تی داكۆكیكردن ناوچه‌كه‌ داگیركراوه‌كان هه‌ر له‌ كه‌ركووك تا شه‌نگال و هه‌موو بستێكی خاكی كوردستان ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌و راستییه‌ی كه‌ پارتی تاكه‌ حزبی كوردستانه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی و متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی گه‌لی كورده‌
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌و راستییه‌ی ، سه‌رۆك بارزانی و پارتی له‌ ژێر هیچ گوشار و پیلانگێرییه‌ك دا ئاماده‌ نییه‌ ده‌سته‌به‌رداری بستێك خاك و مافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان بێت و تا به‌دیهێنانی هه‌موو مافه‌ره‌واكان ، مێژوویش گه‌واهیده‌ره‌ كه‌ پارتی وبارزانی تاكه‌ هێز و داینه‌مۆی به‌رگریكردن بوو له‌ عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پیلانگێرییه‌كان دژی قه‌واره‌ی هه‌رێم و گه‌لی كورد بووه‌ و ڕێگه‌ی نه‌دا قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بچووك بكرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها چ له‌ ڕێگه‌ی خۆدزینه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی مافه‌ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێككه‌وتننامه‌كان و ماف و شایسته‌داراییه‌كان و رژد بوون له‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی قووت و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان

هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی له‌ پێناو گه‌لی كورد و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئایین و ئایینزاكان وایانكرد كه‌ پارتی ببێته‌ خاوه‌نی زۆرترین ده‌نگ و سه‌روه‌ی یه‌ك ملیۆن ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت ، چونكه‌ مێژوویش سه‌لمێنه‌ره‌ سه‌ركه‌وتنی پارتی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كوردستانه‌ ، له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ش تاكه‌ هێزه‌ كه‌ كاریگه‌ری هیچ وڵات و هێزێكی تری له‌ سه‌ر نییه‌ و ته‌نیا خۆی خاوه‌ن بڕیاره‌ ، پارتی تاكه‌ هێزه‌ كه‌ به‌ڵێنه‌كانی كردۆته‌ پرۆژه‌ له‌ پێناو بونیاتنانی قه‌واره‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و سه‌ربه‌خۆ تا كور هه‌مووان له‌ كوردستان به‌ ئارامی و خۆشگوزه‌رانی ژیانێكی ئاسووده‌ به‌سه‌ر ببه‌ن
مێژوویش سه‌لماندی پارتی له‌ هه‌ر كوێ بێت ، پێشكه‌وتن وسه‌قامگیری و ئاوه‌دانییه‌ له‌وێیه‌ و هیچ هێزێكیش ناتوانێت ڕێگری لێبكات ، هه‌ر پارتی و بارزانییه‌ سه‌رچاوه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانییه‌ ، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و پرۆژه‌ و كرده‌وانه‌ وایانكرد كه‌ جارێكی تر پارتی ببێته‌ حزبی ملیۆنی و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی بۆ كوردوكوردستان تۆماڕبكات .

Leave A Reply