سه‌رۆك له‌پاریسه‌وه به‌جیهانی گوت: پێشمه‌رگه پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراتی ده‌بێت
عرفان عەزیز
كردنه‌وه‌ی ڕێره‌وی پێشمه‌رگه 5ی9ی2025 له پاركی( ئۆندرێ سیترۆێن) له پاریس، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی و میدیایه‌كی هه‌بوو، ئه‌م رووداوه خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو، به‌تایبه‌ت بۆ هێزێكی وه‌ك پێشمه‌رگه كه سه‌رۆك بارزانی، له رێره‌وره‌سمه‌كه‌دا پێناسه‌ی بۆ هه‌موو جیهان كرد و گوتی: “پیشمه‌رگه پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراتییه”. ئیستا ده‌توانین بڵیین كه پێشمه‌رگه له‌ناودڵی پایته‌ختی ئه‌وروپا رێزلێگیراوه و بووه‌ته شكۆ، زۆر نه‌یاری كوردستان هه‌وڵیاندا ناوناتۆره بۆ ئه‌م هێزه بدۆزنه‌وه و له‌شكۆی كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دووباره سه‌رۆك بارزانی، له‌به‌رده‌م جیهاندا پێناسه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرده‌وه‌و به‌پارێزه‌ری دیموكراتی ناویهێنا.
شێوه‌ی پرۆتۆكۆلی ڕێوره‌سمه‌كه له‌ئاستێكی شاهانه‌یی بوو، به‌تایبه‌ت سه‌ردانی سه‌رۆك بۆ شاره‌وانی پاریس كه به‌یه‌كێك له شاره‌وانییه گرنگه‌كانی ئه‌وروپا داده‌نرێت و ئیداره‌ی 13 ملیۆن كه‌س ده‌كات، پاریس به‌ناوه‌ندی بریاری سیاسی ئه‌وروپا و وێنه‌ی سیاسی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)نیشان ده‌دات، دواتر سه‌ردانی سه‌رۆك بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساوه وره‌یه‌كی به‌هێزی به دۆزی ره‌وای كوردستان داوه، به‌تایبه‌ت له ئاستی ده‌ره‌وه كه ئێستا سه‌رۆك وه‌ك هێمای به‌رخودان و ئازادی و قاره‌مانیه‌تی پێشوازی لێده‌كرێت وسه‌رمه‌شقی به‌جیهان ناساندنی پێشمه‌رگه‌یه، دڵخۆشی ره‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌م رێره‌وره‌سمه به‌هێزترین خاڵه كه كاری له‌سه‌ر بكرێت و بكرێته وه‌رچه‌رخانی دیپلۆماسیه‌تی كوردستانی، چونكه بیرمان نه‌چێت ژان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌كاتی پێشوازی له‌سه‌رۆك به‌ناوی وڵاته‌كه‌وه رایگه‌یاند كه فەرەنسا لە پشتیوانیی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت به‌تایبه‌ت له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئه‌وه‌ی گرنگه باس بكرێت، ده‌قی قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بوو له مه‌راسیمه‌كه له‌به‌شێكی قسه‌كانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لە شەڕی دژی داعش 12 هەزار پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون، پێشمەرگە لەو شەڕەدا سەروەرییەکی گەورەی بۆ خۆی و بۆ گەلی کوردستان تۆمار کرد، خاڵی گه‌وهه‌ری ئه‌و رێزگرتنه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رۆك بارزانی له‌وه‌دابوو كه پێشمه‌رگه به‌رابه‌رابه‌تی سه‌رۆك بارزانی رێگای نه‌دا داعش له ساڵی 2014 تا 2017 ببێته هه‌ره‌شه له‌سه‌ر جیهان. سه‌ركه‌وتن و ئیمپارتۆریه‌تی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه تێكشێنرا، ئه‌مه بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هێزترین خاڵ بوو كه پێشمه‌رگه رێگای نه‌دا تیرۆر بچێته شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا.
هه‌ر له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا لە بارەی هەڵوێستی فەرەنسا بەرانبەر بە دۆزی کورد، سەرۆک بارزانی دەڵێت: جێگەی خۆشحاڵییە کە هەڵوێستی فەرەنسا بەرانبەر بە دۆزی کورد نەگۆڕاوە، هەر چەندە لەو وڵاتە چەندین سەرۆک گۆڕدراون، بەڵام هەڵوێستیان بەرانبەر بە کورد نەگۆڕاوە. ئه‌م خاڵه ده‌ر‌خه‌ری ئه‌وه‌یه كه گه‌لی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابرردوو هاوشێوه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت چۆن گه‌لی فه‌ره‌نسا شۆرشی نوێی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵگیرساند ئاواش كوردستان پێشه‌نگ بووه له پێشخستنی وڵاتی خۆی و رووبه‌رووبنه‌وه‌ی تیرۆر وێرای ئه‌و هه‌موو فشار و پیلانه جیاوازانه‌ی كه ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ راوه‌ستانی پێشكه‌وتنی كوردستان، به‌ڵام ده‌بینین به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، له كابینه‌ی نۆیه‌م كوردستان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی خۆی بووه به‌تایبه‌ت له‌رووی خزمه‌تگوزاری رێگاوبان و كارتی بانكی (هه‌ژماری من) بۆ سه‌رجه‌م فه‌ر‌مانبه‌ران كوردستان و پرۆژه‌ی ئاوی خێرا و كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مانه سه‌رجه‌میان خاڵی گرنگ و وه‌رچه‌رخانن له‌ژیانی سیاسی و كارگێری خه‌ڵكی كوردستان و له ئاستی جیهانیش پشتیوانی و پێشوازی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت.
به‌شێكی دیكه‌ی ڕێوره‌سمه‌كه و قسه‌كانی سه‌رۆك باسی به‌وه‌فایی ئافره‌تی ئه‌وروپا كرد كه له ساڵی 1989 فرمێسكی بۆ كورد ڕشتووه، سه‌رۆك بارزانی، له‌م روانگه‌وه ده‌یه‌وێت به گه‌لانی جیهان بڵێت گه‌لی كوردستان به‌وه‌فاو دڵسۆزن، هه‌ر كه‌سێك رۆژانێك هاوكاری ئه‌م گه‌له‌ی كردبێت له‌بیری ناكات و خۆشه‌ویستی بۆی ده‌بێت، ئیستا له‌ناو پایته‌ختی كوردستان هه‌ولێری خۆشه‌ویست و ده‌سته خوشكی پاریس چه‌ند شوێنێكی گرنگ و جوان به‌ناوی ئه‌و خانمه‌كراون كه رۆژانێك فرمێسكی بۆ كورد ریشتووه ئه‌ویش خاتوو (دانیاڵ میترانه).