قۆناغی کۆنفدراڵی گۆنجاوترینە بۆ ئەم قۆناغە

شیرین جەبار سەوزە

ماوەیەکە کە هەموو دیدەکان بۆ گۆرانکاری لە عێراقە و چاوەروانی زۆر کراوە، بەڵام تا ئەو دەقەیە بە دیدی خەڵک هیچ شتێک نەکراوە، بەڵام لە راستیدا لە چەند هەفتەی پێشوو دەستی پێی کرد.

لێرەدا دەمەوەی ئاماژە بەو چەند خاڵە بدەمەوە کە بۆ گۆرانکاری لە عێراق وا بە خێرایی رووی نەداوە و هۆکارەکان چین؟ و هەروەها چەند خاڵێک دیاری بکەم بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان.

با لە هۆکارەکانی دواخستنی گۆرانکاری لە عێراق دەست پێی بکەم.
٭- یەکەم ئەوەیە کە راستە ئۆپوزسیونی عێراقی لە دەرەوەی عێراق لە هەوڵدانە بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی ئەمریکییەکان و وەڵاتانی زڵهێز بەڵام لە هەمان کاتیشدا لەبەرامبەردا ناو عێراقیش لە هەوڵدانن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک لەگەڵ ئەمریکییەکان، بۆیە زڵهێزەکانیش بەدوای مەسالحی خۆیانن و بە باشی هەڵسەنگاندن بۆ رەوشەکە دەکەن.
٭- دووەم چاوەرانی ئۆپوزسیون لە وەڵاتنی جیهانی بۆ ئەوەی بە فەرمی دەست لە بە شەرعیتدانی حکومەتی عێراقی هەڵبگرن بۆ ئەوەی شەقامی عێراقی ئەو هێزەی بۆ گۆرانکاری حکومەت هاتووە بە داگیرکەر سەیری نەکەن.
٭- سییەم چونیەتی رێککەوتنی تەواو لەگەڵ سیاسەتمەدرانی هەرێمی کوردستان و گەیشتن بە رێکەوتنی کۆتایی و میکانیزمی جێ بە جێ کردنی پلانەکە.
٭- چوارەم شۆینی جوگرافی عێراق کە بۆ زڵهێزەکان زۆر هەستیارە و هەروەها کۆبوونی کشت لینکەکانی میحوەری موقاوەمە لەعێراق و ئەگەری خۆین رشتنی زۆر لە عێراق لە کاتی گۆرانکاری بۆیە هەوڵ دەدرێت تا بتوانرێت زیانەکان کەم بکەنەوە.


ئەمانە هۆکاری سەرەکی دوا کەوتنی پیلانی گۆرانکاری لە سیستمی حوکمرانی لە عێراقدا.

ئێستا با بێنە سەر داهاتووی هەرێمی کوردستان
1- هەرێمی کوردستان لە 2003 تا ئەم ساتە نەهامەتی هەبووە لە چونیەتی حوکمرانی لە عێراق و کابینەکانی یەک لە دوای یەکی عێراق، بە شیعەکان و سوونەکانەوە. هەرکات کە هەر لایەکیان لاوازە بووە هانی بۆ هەرێم هێناوە بۆ سەرخستنی خۆیان و کاتی سەردەکەون بە شیعە و سوونە دژایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن. کەواتە ئەزمونی شەراکەت لەگەڵ ئەمانە کۆتایی هاتووە چونکە هیچ یەک لە رێکەوتنەکان بە تەواوی جێ بەجێ نەکراوە.
2- بەرای من ئێستا کە نارەزایی هەیە لە ناو شەقامی عێراقی بۆ لەناو بردن و گۆرینی ئەم حکومەتە پێویستە ئێمەی کوردیش سوود لەم دەرفەتە کە هاتووە بێنین و پێش ئەوەی کۆتایی بە هەژموونی فدراڵی ئێمە بێنین کۆتایی بە حکومرانی ئەوان بینین. چونکە هەموولایکمان باش دەزانین ئەم سیاسەتە بەرامبەر کورد دەکەن بۆ فشار خستنە سەر خەڵکی کوردستان و گەیشتن بە مەرامەکانیانە.
3- ئێستا کە گشت رێگاکانمان بەکار هێناوە بۆ گەیشتن بە رێکەوتن و جێ بەجێ کردنی دەستوری عێراقی و هیچ ئەنجاممان نەبووە و عەرەبەکان ئەزمونیان لەگەڵ کورد دوراند، کاتی هاتووە کوردیش بە دوای بەدیل بەگەرێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.
4- ئۆپوزسیونی عێراقی لەم ساتەدا باشترین بەدیلە:
ٲ- چونکە ئەمرێکا و زڵهێزەکان تا ئەو ساتەش پاڵپشتی لە سەربەخۆیی کوردستان ناکەن.
ب- کورد لەم قۆناغە ناتوانێت چەندین جەبهە بکاتەوە.
بۆیە هڵقوستنەوەی دەرفەتی رێکەوتن لەگەڵ ئۆپوزسیونی عێراقی لەم کاتەدا باشترین چارەسەرەچونکە:
دژایەتی ویستی زەڵهێزەکان ناکەین هەروەها دەتوانین بە سوود وەرگرتنی ئەم بابەتە کە ئوپۆزسیونیش پێویستی بە کوردە بۆ گۆرانکاری لەعێراق، واتە کورد بە کارتی بەهێزەوە بچێتە گۆفتگو لەگەلیان کە ئەویش داوا کردنی کۆنفدراڵی بۆ هەرێم. بەم شێوەیە کورد نیمچە سەربەخۆیی بۆ خۆی مسوگەر بکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە داهاتوو سوودی لێ وەربگرێت لە هەمان کات عەرەبیش دژایەتیت ناکات. چونکە بە ئەگەری زۆر حکومی داهاتووی عێراق رئاسی دەبێت واتە تەنیا سەرۆک کۆمار یان سەرۆک وەزیران حوکم دەکات بێ بێ پەرلەمان کە ئەوە بۆ ئێمە زۆر باشترە خۆمان حکومی خۆمان دەکەین بە بێ بەش بەشینەی ئێستا دا.
5- بۆیە دەڵم کۆنفدراڵی بۆ ئەم قۆناغە گونجاوترین چارەسەرە و خۆ ئامادە کردنە بۆ سەربەخۆیی ئابووری.
لە کۆتایی دا دەڵم کاتی هاتووە پێش ئەوەی بمانکەنە نانی شەو بیانکەینە نانی نێوەرو.

Leave A Reply