مه‌سروور بارزانی ، ده‌وڵه‌تمه‌دار ، مه‌شخه‌ڵی ڕووناكی و ئاوه‌دانی
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
بۆ كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده و مرۆڤه كوردپه‌وه‌ر و نیشتیمانپه‌وه‌ره‌كان هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی و ئیداره‌دان و مامه‌ڵه‌كردن له‌كاتی رۆژانی سه‌خت پێوه‌رن ، له‌و ساته‌وه‌ختانه‌دا بێ ئومێدی ده‌گوڕێت بۆ ئومێد ڕووناكی و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندن و تێكشكادنی گه‌مارۆ و به‌ره‌و بونیاتنان
هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ،وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌م دا ده‌ستبه‌كار بوو و سوێندی یاسایی خوارد ودوژمنان ونه‌یارانی كوردستان له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی كه‌وتنه دژایه‌تیكردن و قه‌یرانسازی و پیلانگێری چونكه ده‌یانزانی به بوونی كه‌سایه‌تیی وسه‌ركرده‌یه‌كی بڵیمه‌ت و به‌هێزی وه‌ك بارزانی ، داهاتووی كوردستان ده‌گاته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو وهه‌ر بۆیه به هه‌موو تواناكانیانه‌وه هه‌وڵی شكستپێهێنانی حكوومه‌تی كوردستانیاندا و هه‌ر رۆژێك له چاوه‌روانی هه‌ره‌سهێنانی ئه‌م كابینه بوون ، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌م خه‌ونه حوشتره نه‌هاته‌ی ، به‌ڵكو له گه‌ڵ هه‌ر قه‌یرانێكی ساخته و پیلانگێرییه‌ك به‌كرده‌وه پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له گوند و شارێكی ئه‌م كوردستان دروستكرا و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رچاوه له گشت سێكته‌ره‌كانی ژیاندا ژیان وگوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستانی له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی زۆر جیاواز و پێشكه‌وتوو برد چونكه ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به پشتیوانی خوا و ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌لی كورد و ئیداره‌دانێكی سه‌ركه‌وتووانه و ئیراده‌ی به‌هێز توانی گشت پیلان و ئاسته‌نگه‌كان تێكبشكێنێت و له‌ناوببات و بیكاته ده‌رفه‌تێكی گرنگ بۆ به‌ره‌و پێشبڕدنی كوردستان به‌ره‌و ئاستێكی گه‌شه‌سه‌ندووتر.
گرنگه ئاماژه ژماره‌یه‌ك ئه‌و ده‌ستكه‌وت و پرۆژه گرنگ و ستراتیژییانه له‌ناو سه‌دان پرۆژه‌ی گرنگ بكه‌ین كه بریتین :
یه‌كه‌م،، پارێزگاریكردن له گیان و ته‌ندروستی هاووڵاتیان له ڤایرۆسێكی كوشنده به‌ناوی كۆڕنا
دووه‌م ،، به ئیلكترۆنی كردنی گشت داموده‌زه‌كان له پێناو نه‌هێشتنی ڕۆتین و ئاسانكاری بۆ كاروباری هاووڵاتیانی كوردستان
سێیه‌م ،، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له پێناو نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌رده‌وامی پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی باش
چواره‌م ،، دروستكردنی چه‌ندین به‌نداو و پۆند له پێناو پارێزگاریكردن له‌ئاسایشی ئاو كه به‌شێكی گرنگه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌تایبه‌تی كه ناوچه‌كه چه‌ند ساڵێكه ڕووبه‌ڕووی كه‌م بارانی و وشكه‌ساڵی بووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها له‌پێناو دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه و ئاو بۆ كاری كشتوكاڵی و هه‌روه‌ها ڕێگریكردن له به هه‌ده‌رچوونی ئاو و گڵدانه‌وه‌ی ئاو و پارێزگاریكردن له ئاوی ژێر زه‌وویش .
پێنجه‌م ،، دروستكردنی پرۆژه‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری و ڕێگریكردن له به‌هه‌ده‌ر چوونی كاره‌با به شێوه‌ی زیاده‌رۆی له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تر به ڕه‌چاوگرتنی باری دارایی هاووڵاتیانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌روها هه‌نگاوێكی گرنگ و ستراتیژی بوو بۆ پاككردنه‌وه‌ی ژینكه له پاشماوه و دوكه‌ڵی موه‌لێده‌كان كه ڕۆژانه هۆكاری پیسبوونی ژینگه و زیانێكی زۆریشیان بۆ ته‌ندروستی هه‌بووه .
شه‌شه‌م ،، له بواری ڕێگه وبان و پرۆژه‌ی ستراتیژی ڕێگه وبان چه‌ندین ئۆتۆبان و ڕێگای گرنگ و پردی مۆدێر و تونێڵ و ڕێگه‌ی ستراتیژی به پێوه‌ری ستانداره جیهانییه‌كان هه‌ر له زاخۆوه و تا هه‌ڵه‌بجه‌وه دروستكراون كه كاریگه‌رییه‌كی باشیان له سه‌ركه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ وئاسانكاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ودای نێوان شار‌و پارێزگان هه‌بووه و توانیوێتی گیانی هاووڵاتیانیش له مه‌ترسیی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ بپارێزێت .
حه‌وته‌م،، له پرۆسه‌ی سیستمی بانكداری و ژمێریاری به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و پێوه‌ر وستاندارده جیهانییه‌كان ، حكوومه‌تی كوردستان به‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی ( هه‌ژماری من )” توانیوێتی كارتی بانكی وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كی سه‌رده‌مییانه و بێ كێشه و گرفت بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دروست بكات و ئاسانكاری زۆر بۆ پرۆسه‌ی وه‌ڕگرتنی مووچه و هه‌تا هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وت و ده‌یان كاری تر فه‌راهه‌م بكات .
هه‌شته‌م ،، هه‌روه‌ها له بواره‌كانی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و گه‌شتیاری له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌ده‌یان قوتابخانه دروست و نوێژه‌نكراوه‌نه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ دروستكردنی چه‌ندین نه‌خۆشخانه و به‌رنامه‌ی كشتوكاڵی و هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می جوتیاران بۆ بازاره‌كانی ناوچه‌كه و جیهان و گرنگیدان به كه‌رتی گه‌شتیاری و چاوه‌روان ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتوو كوردستان ببێته شوێنكی گه‌شتیاری گرنگ له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه دا .
نۆیه‌م ،، له ڕووی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان به‌ره‌و دونیایی ده‌ره‌وه ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵیداوه به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و لۆژیكانه له‌گه‌ڵ عێراق هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان وبه‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد بكات و له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵةتیشه‌وه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی زڵهێز به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپا وبه‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی ئابووری و كه‌لتووری و دیپلۆماسییه‌كان و به‌تایبه‌تی كه‌رتی وزه و به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و دۆزی كورد رۆژ به رۆژ دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان گه‌یشتۆته لووتكه .
ده‌مهه‌وێت بڵێم ، ئه‌مانه‌ی ئاماژه‌ی پێكران به‌شێكی بچووكن له ده‌یان پرۆژه وكاری خزمه‌تگوزاری له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا كه وێرای هه‌موو ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م حكوومه‌تی كوردستان ئه‌نجامدراون و چاوه‌روانید ه‌كرێت له قۆناغی داهاتوو دا و له‌گه‌ڵ و پێكهێنانیی كابینه‌ی ده‌یه‌م وه‌ك درێژه‌پێده‌ری كابینه‌ی نۆیه‌م ، كوردستان پێشكه‌وتن وگه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببنێت و گرنگه هه‌مو