پرۆژەی ڕووناکی دوای تێپەڕبوونی سالێک ….
نووسەر : پڕۆفیسۆر دکتۆر سیروان عارەب سادق سیان
خزمەتگوزاریە سەرەتایەکانی ژیان لەسەردەمی ئێستادا بریتین لە خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان و …هتد کە بەبێ بوونی ئەو خزمەتگوزاریانە ژیانکردن ئەستەم دەبێت بەتایبەتی بۆ دانیشتوانی شارنشین بەدیاریکراوی سالێک لەمەوبەر پرۆژەیەکی ستراتیجی یەکجارچگرنگ و مەزن لەو هەرێمی کوردستانی ئێمە جێی جێبەجێ کرا بۆ دوو مەبەستی سەرەکی :-
یەکەم : کەمکردنەوەی بە هەدەردانی کارەبا کە ماوەی زیاتر لە یەک چارەگە سەدەیە نەتوانراوە رێگری لەو بەهەدەردانە بگیرێت .
دووەم: پاککردنەوەی ژینگە کوردستان و ڕێگری کردن لە وێرانکردنی ژینگەو بەرگە هەوا کە ئەوەیان ئامانجێکی جیهانیە .
دەمەوێت لێرە بە زمانی ژمارەکان بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکەم
ژمارەی مولێدەکان لە عێراق بە گشتی زیاترە لە 49750 مۆلیدەی گەورەیە کە لەو ژمارەیە 5500 مۆلیدە لە هەرێمی کوردستانە هەر بۆ نمونە تەنها لە بەغدای پایتەختی عێراق زیاتر لە 14000 مۆلیدە هەیە لە موصل 3400 و له هەولێری پایتەختی کوردستان ٣٧٧٦ مۆلیدە هەبووە هەر مۆلیدەک ئەگەر ئەگەر قەبارەکەی 1000 كەی ڤی بێت ئەوا لە یەک سەعات لە نێوان 160بۆ 180 ليتر گازوایلی پێویستە کە هەر لیترێک گازوایل ئەگەر جۆرەکەی باش بێت 0.86 كيلۆگرام کاربۆن بەرهەم دێنێت و هەر بەشێک لە کاربۆن لەگەل دوو بەشی 02 یەک دەگرێت کەواتە هەر لیترێک گازوایل نزیکە 2.6 كيلۆگرام دووەم ئۆکسیدی کاربۆن رەوانەی بەرگە هەوایی دەکات.
ئێستا بزانە مۆلیدەکان چ کارەساتێک دروست دەکەن لەسەر ژینگەو تەندروستی مرۆڤ جگە لەو ژاوەژاوی کە بە هۆی دەنگی مۆلیدەکان دروست دەبێت کە لەسەردەمی ئێستادا بە خراپترین جۆری پیس بوون دادەنرێت کە کاردەکاتە سەر ئارامی دەروونی مرۆڤ.
…… ئێستا بابزانین پرۆژەی ڕووناکی چی کرد .
یەکەم : لەماوەی یەک سال تەنها لە هەولێری پایتەخت 2100 مۆلیدە کوژایەوە .
دووەم: ٣٥٤ هەزار خێزان کارەبای 24 كاتژمێریان هەیە کە دەکاتە 200000 دوو مليۆن هاولاتی کە ماوەی 34 سالە خەلک ئەو بارودۆخەی نەبینیوە .
سێیەم : سەرەڕایی ووشکە ساڵی کە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە هاوینی ئەمسال پلەی گەرما ٣-٤ پلەی سەدی جیاوازی هەیە لەگەل ساڵانی رابردوو .
چوارەم: پیس بوونی ژینگە بە ژاوەژاو لە هەولێری پایتەخت لە 76% کەمی کردووە کە ئەوە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئارامی دەروونی هاولاتیان دروست کردووە (لەو کەسانە بپرسن کە مالیان نزیک مۆلیدەکان بوو )
پێنجەم : کەمکردنەوەی بە هەدەردانی کارەبا دەستپێوەگرتنی و بەرزبوونەوەی ئاستی ووشیاری هاولاتیان بۆ پاراستی دەرامەتەکان بەتایبەتی کارەبا.
شەشەم : ماوەی چەندین سالە هاولاتیانی هەولێر بەتایبەت بێبەش بووون لە بینی دیمەنی جوانی ئاسمان و ئەستێرەکان بە هۆی دووکەڵی مۆلیدەکان کە خودای گەورە ئەو نیعمەتەی داوەتە مرۆڤایەتی کە ئاسمانی بە ئەستێرەکان جوان کردیە کە دەفەرموێت (وَلَقَدْ زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِمَصَٰبِيحَ) بەڵام ئێستا لەگەل پاک بوونەوەی ئاسمانی شار نیعمەتەکانی خودای گەورە جوانتر دەردەکەون .
کەواتە پرۆژەی ڕووناکی پرۆژەیەکی ستراتیجی نیشتمانی مەزنە کە دەبێت هەموومان هەم قەدری بزانین هەم خۆمانی لێبکەین بە خاوەن.
سوپاس لۆ ئەو خەمخۆرەی بیرۆکەکەی داهێنا.
سوپاس لۆ ئەوانەی جێبەجێیان کرد .
سوپاس لۆ ئەوانەی پالپشتیتان کرد .
سوپاس لۆ ئەوانەی پارێزگاری لێدەکەن بە سەروەتێکی نەتەوەی دەزانن .
پێشنیار دەکەم دوای خوێندنەوەی ئەو بابەتە بچیت سەیر ئاسمان بکەی سوپاس گوزاری خودای گەورە بیت بە بینی ئەو دیمەنە جوانەی ئاسمان