مه‌سروور بارزانی و خاكه‌ڕایی و به‌رپرسیاریه‌تی وجێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئه‌و هێزه‌یه هه‌رده‌م به‌وپه‌ری به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانه‌ی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵگرتووه ، هه‌رگیز به‌ڵێنی بێ خزمه‌ت و پرۆژه نادات ، به‌ڵكو بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل ونیشتیمانه‌كه‌ی دروستبووه ، پارتی حزبی پێشمه‌رگه و شه‌هیدانه و له پێناو ئازادی و سه‌ربڵندی گه‌له‌كه‌ی هه‌زاران قوربانی و خوێنی زۆری به‌خشیووه تا سه‌قامگیری و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی بۆ كوردوكوردستان فه‌راهه‌م بكات و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و خزمه‌تگوزاری شایسته پێشكه‌ش به هه‌موو كوردستانیان بكات ؛ بۆیه حكوومه‌تی كوردستان هه‌موو توان وهه‌وڵه‌كانی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی تاك به تاكی ئه‌م كوردستانه بكات ، ئه‌وه‌ش ئه‌زموونێكی جوانی كوردستانه و ئه‌م بووژانه‌وه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان وایكردووه سه‌رنجی خه‌ڵكی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست وباشوور به‌لای خۆیدا رابكشێت
خه‌ڵكی كوردستان هه‌موو رۆژێك چاوه‌روانی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی حكوومه‌تی كوردستان ده‌كات
له‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی كه نه‌یارانی كورد به‌ڕێگه‌ی دروستكردنی ئاڵنگاری و قه‌یرانسازی و كۆسپ خه‌ونی ئه‌وه‌یان ده‌بینی كه شكست به پارتی وحكوومه‌تی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی بێنن ، به‌ڵام ڕێك پێچه‌وانه‌یه‌كیان بینی ، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو رۆژ نییه له شاروشارۆچكه‌یه‌كی ئه‌م كوردستانه‌دا موژده‌ی پرۆژه‌یه‌كی نوێ به‌خه‌ڵكی كوردستان رانه‌گێنرێت و وه‌ك بارزانی گووتی : هه‌میشه ده‌مانه‌وێت كرده‌وه‌كانمان ئه‌نجامه‌كه‌ی پێش به‌ڵێنه‌كانمان بكه‌ون ، لێره‌دا مه‌به‌ستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ئه‌وه‌یه ، ئه‌وه‌ی هه‌میشه بیری لێده‌كه‌نه‌وه ته‌نها خزمه‌تكردنی كوردستانیانه ، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌رك و شانازی و به‌رپرسیاریه‌تی پارتی وبارزانی ؛
بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی كوردستان
مێژوو گه‌واهیده‌ره پلان و به‌رنامه و گشت هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ، پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی حزبی بووه و ئه‌وه‌یش پارێزگاریكردنه له به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد و خاكه‌ڕایی و په‌یره‌ویكردن له‌و په‌یامه گرنگه‌ی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕێبازی بارزانی وقوتابخانه‌ی كوردایه‌تییه، هه‌رده‌م سه‌رۆك مسعود بارزانی ، پشتیوان و ڕێنه‌مای به حكوومه‌تی كوردستان ده‌دات خزمه‌تگوزاری و پرۆژه‌كان به كرده‌وه بۆ كوردستانیان جێبه‌جێ بكه‌ن ؛ هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر هوشیار و به‌ئاگان و به‌هیوا و ئومێده‌وه هه‌موو ئه‌و كاروپرۆژانه‌ی حكووومه‌تی كوردستان ده‌بینن و به ئومێده‌وه ده‌روانه ئاینده و چونكه پارتی وحكوومه‌تی كوردستان بوونه‌ته چقڵی چاوی نه‌یاران و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ، ئه‌و پرۆژه گرنگانه له ئه‌نجامی خۆڕاگری و ئیراده‌ی پۆڵاینی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستانه به پشتیوانی پارتی و جه‌ماوه‌ری كوردستان كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه له پێناو گه‌یاندنی كوردوكوردستان به لووتكه‌ی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن وگه‌شه‌سه‌ندن