کلیلی دەروازەی گۆڕانکاریەکان و ڕووداوی گەورە یان کرداری ئەهریمەنێک؟
گەرمیان سەلاحەدین
زۆر کەس کۆڤید19 یان بە ڕووداوێکی ئەهریمەنی زانیوە کە لەسەر بنەمای چەمکێک کە مێژوونووسی فەرەنسی پیێر نۆرا دایڕشتووە.
هەندێک پێشبینیان کردووە کە جیهان دوای ئەم پەتایە جیهانییە دەگۆڕێت. بەڵام ئەم ڕووداوە ئەو کاریگەرییانەی نەبوو کە لە زۆرێک لە لێکۆڵینەوە و شڕۆڤەکاندا دەنگۆی لەسەربوو، کە کەوتوونەتە ناو چوارچێوەیەک کە پێی دەوترێت ئەناکرۆنیزمی مێژوویی (هەڵە).
بێ گومان دەتوانرێت هێرشەکەی 7ـــی ئۆکتۆبەر بە “ڕووداوێکی گەورە” یان ” کرووارێکی ئەهریمەن” هەژمار بکرێت، بە وتەی پیێر نۆرا ئەم ڕووداوە لەناکاوە بەشداری کرد لە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ماوەی دوو ساڵە ئەم ڕووداوە سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشاوە.
بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ ڕووداوی ڕۆژانە کە لە ئەنجام و کاردانەوەی ئەم هێرشە زیاتر هیچی تر نین، کە دەرئەنجامێکی تەواو چاوەڕوان نەکراوی هەبووە.
لەوانە تیرۆرکردنی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، وێرانکردنی بێ وێنەی غەززە، ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سوریا
و نەهێشتنی حزبوڵڵا لە لوبنان. مانگێک لەمەوبەر بینەری بۆردوومانەکانی بووین کە ئێرانی کردە ئامانج، دواتر بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی سوریا کە قەتلوعامی دوورزیەکانیان کرد.
کە هەموو ئەو ڕووداوانەی ئەمڕۆ شایەتحاڵین لە شەوی 7ی ئۆکتۆبەردا چاوەڕوان نەکراو بوون، ئەوانەی ئەم هێرشەیان ئەنجامدا، ستراتیژیەتی کورت مەودا و ئامانجی کورتخایەنی خۆیان هەبوو، و بە ڕەهایی پێشبینی ئەم دەرئەنجامە گەورەیەیان نەدەکرد، کە هێشتا بە تەواوی بەدی نەهاتووە.
هەموو ئەو پێشهاتانەی ئێستا ڕوودەدەن، دەرئەنجامی ئەم کردارە ئەهریمەنییەن لە ڕۆژی ڕووداوی 7ی ئۆکتۆبەر. ئۆپراسیۆنی میلیشیایی 7ی ئۆکتۆبەر ڕووداوێکی ناوازەیە بە کاریگەری و دژایەتییە دوور مەوداکانییەوە و تەنیا ڕووداوێکی بچووک نییە لە مێژووی ناوچەکەدا ، چونکە کلیلی دەرگای دەروازەی گۆڕانکاری کردەوە ..
ڕووداوێکی گۆڕانکاری و گرنگ و سەرەکییە کە جێ پەنجەیەکی نەسڕاوە لەسەر مێشکی مرۆڤەکان بەجێدەهێڵێت و لێکدانەوە و ڕوونکردنەوەکانی زۆرتر دەبن لە ڕووی درندەی یان مرۆڤدۆستی بێت ، بە لەبەرچاوگرتنی دەرئەنجامەکانی. هێشتا دەرئەنجامەکانی ڕووداوی 7ی ئۆکتۆبەر دیاری نەکراون و بەم مانایە ڕووداوێکی گرنگە بەهۆی ئەوەی کە بووە هۆی چی و چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەو ستراتیژە کورت مەودا یەی کە کردەی ئەهریمەنی خوڵقاند زۆر بەهێزتر چاوەڕێ نەبوو کە وەڵامی ئەوەی ئێستا ڕوو دەدەن ببێتە مایەی هەڵوەڕینی باڵەکان و وەکیلەکانی ئێران و لە ناو ماڵەکەیان لە تاران وەڵام وەرگرنەوە.
ئەم کردەیە دەروازەی شەڕی کردۆتەوە و گۆڕانکاریە سەربازی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان بە تەواوی کەوتونەتە ڕێ و بەردەوامیش دەبن ،بەڵام بە تەنها بە وەشاندنی گورزی ئاسمانی نابێت چونکە دەبێتە شەڕێکی ئیسنزافی و درێژ خایەن بە بێ بەکار هێنانی هێزی پیادە لەسەر زەوی.
گەڕانەوە بۆ بنەمای سێگۆشەی ئاگری سەربازی کە سێگۆشەکە گۆشەی سەرەوە دوژمنە و گۆشەی راست هێز و سوپا یە و گۆشەی چەپ زەوییە.
بۆیە بۆ داهاتوو بۆ لێدانی ئەهریمەنی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست زەوی گەرەکە بەکار بێت جا ئەو سوپا و هێزەی بەکر دێت ئایا سوپای نێودەوڵەتیە کە بە دووری دەزانین یان خودی ئەو میللەت و گەلانەی ناو سندوقی دەرگا شکاوی ئەهریمەنەکەیە لێی هەڵدەستن کە ئەمیشیان لە ئێستادا لاوازە یان هێشتا بەنجی چل ساڵ زیاتری ئەهریمەن بەری نەداوون.
دەرئەنجام کۆی گۆڕاکاریەکان بەردەوامن و زۆر لەو سستمە سیاسیانەی ئێستا دەگرێتەوە و زۆرێکیش سنور دەبڕێت لە هەموو بوارەکاندا نەک سەربازی بەڵکو مەزهەبی و ئاینی و کۆمەڵایەتی لە لووتکەدا ئابووری دەگرێتەوە بۆ هێنانە کەیەی بڵانسێکی نوێی هێزی ووزە بۆ جیهان بە گشتی و ئەوروپا و ئەمریکا بەتایبەتی و پارێزراوی ئێستا و داهاتووی ووڵاتی ئیسرائیل بە بەردەوامی.