ئەو كەسەی لە سەرەتاوە تۆی شكاند، نابێتە هۆی چاككردنەوەت، ئەوە بزانە

ئەمیرە ئەنوەر

ئەو كەسەی لە سەرەتاوە تۆی شكاند، نابێتە هۆی چاككردنەوەت، ئەوە بزانە
لەبەرەوە نابێت بگەڕێیتەوە لای ئەوەی ڕووناكی تۆی كز كرد و چرای ڕۆحی كوژانیتەوە، گەڕانەوە لای ئەوان وەكو وایە لە ناو قەسابخانەیەكدا پێكانت هەڵخلیسكێن، بكەویتە بەردەم چەقۆ و شمشێری نزیك لە جەستەت و ڕۆحت و هەستەكانت
لەكاتێكدا داواكاری ڕزگاریكارێكیت كە پێت ناگات، هیوا خوازی دەرچوونێكی كە بۆت ناڕەخسێ، دەبێ بزانی كە ئەو دەستەی خكاندیتی دووبارە بەرزت ناكاتەوە، ئەو دڵەی كە هەمیشەش نكۆڵی لێ كردیت و نەفی كردیت گەرمت ناكاتەوە،
چیدی لەدەوروبەری ئەو كەسە مەلە مەكە كە پشت گوێخستنی دەخواردەوەو بە سەرخۆشی گۆرانی پێ دەوت، پشت گوێ خستن ئەو زەوییە بێ كەڵكەیە كە بە گرنگی پێدان ئاو نادرێ و خۆشەویستی تیایدا گوڵ ناكات..
ئەوەی هەستی بە شەق شەقەی دەنگت نەكرد، ئەوەی بەدڵ هەستی بە برینە شین بۆوەكانت نەكرد،یان هەناسە زەردو ساردەكانتی هەڵنەمژی، ئەوەی ئازاری نەچەشت بەرامبەر لاوازی دڵت و كرژبوونی ئێسكەكانت و لەرزینی ترپەكانت، نابێتە ڕزگاریكارت
هەر خۆت بەتەنها دەبیتە ڕزگاریكاری خۆت
خۆت بەهەموو برینەكانت و ئاهـ و كێشمەكێشمەكانتەوە دەبیتە ئازادیكەرت،
لەگەڵ ئازارەكانتدا دەژیت و هاوڕێیەتیان دەكەیت دەیانكەیتە تیمارت، دەڕووخێیت و ئەمكارە دووبارە و دووبارە دەكەیتەوە بەڵام لە كۆتاییدا، وەكو ساواییەك لە ڕەحمی خەمەكانەوە دێیتەوە دەرەوە و دەبیتە مەخلوقێكی نوێی دڵ ڕەقتر و زبرتر!
چاك دەبیتەوەو دووبارە خۆت پێكدێنیتەوە لە دەوروبەری میحوەری ڕۆیشتن كە تیایدا بەجێیان هێشتیت، تۆ دووبارە،
دەبیتەوە بە كەسێكی كامڵ…!

Leave A Reply