جنێو چیە؟ بۆچی مرۆڤەكان جنێو دەدەن

  • لیا سیف الدین

جنێودان هەڵچوون و گرێی دەرونیەو هیچ باگراوەندێكی رۆشنبیری نیەو دەبێتە هۆی لەدەسدانی كۆنترۆڵ و برینداركرنی بەرامبەر.
جنێوفرۆش یاخوود دەم پیس بە بڕوای خۆی رەخنە لە بەرامبەرەكەی دەگرێت لە ئەنجامی هەڵسوكەوتێك كە بەلایەوە پەسەندنیە.
هۆكار جنێودان: مرۆڤ شێوازێكی باشتری نیە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەكانی یاخوود رێگایەكی تری نیە بۆ کەم کردنەوەی توڕەی و هەڵچوونە دەرونیەكانی یاخوود خۆی بەوشێوازە دەربڕینە ناشرینەوە گرتوە و ناتوانێت خۆی كۆنتڕۆڵ بكات.
هەركەسێك لە هەر پلەو پایەكی بێت لە وەڵامدانەوە ناتوانێت وەك خۆی بەڵگە بهێنێت ئەوا تووشی هەڵچونی دەروونی دەبێت بۆ كردنەوەی ئەم گرێیە دەروونیە جنێو بە كاردەهێنێت.
جنێودان لەكۆمەڵگادا ئێستا بووە بە مۆدێل و بە جۆرێك كاریگەری زۆری لەسەر پەروەدەی خێزان دروستكردووە.
جنێودان بە حكوومەت بە هونەرمەند بە مۆدێل بەمامۆستا بە سیاسیەكان …….
مرۆڤ كاتێك جنێو دەدات وادەزانێت هێز و دەسەڵاتی هەیە، بەڵام بە پێچەوانەوە بەتاڵكرنەوەی دەروونە كاتێك هەستدەكەیت دەسەڵاتت بەسەر شتێكدانیە پەنا دەبەیتە بەر جنێو، مرۆڤ لە رێگەی جنێودان لە سۆشیال میدیا رۆژانە بە ملیۆنان دینار دەچێتە حسابەكەیان و هەندێ جار خەڵات دەكرێن, ئەم دیاردە قێزەونە دەبێتە هۆی تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگا، جا ئەم دیاردەی جنێودانە بەشێوازێكی گاڵتە ئامێز بێت یاخوود هەڵچوونی دەروونی بێت یاخوود لەژێر ناوی هونەر و هەر شتێكی تردابێت ئەمە كاریگەری لە سەر تاك و نەوەكانی تر دەبێت، دەبێتە خوێكی هەمیشەی مرۆڤ و لە ئەنجامدا تاك كەسایەتی لەدەس دەدات و ناوی بە دەمپیس دەزڕێت و رێزی لە ناو كۆمەڵگادا نامێنێت، هەندێ جاریش دەبێتە هۆی شەڕ و دەمەقاڵەو هەندێكجار پچرانی پەیوەندییە خێزانییەكان.

چی بكەین بۆ ئەوەی لە دیاردەی جنێودان بەدوور بین و خێزان و نەوەكانی داهاتوو لەم دیاردە قێزەونە بپارێزین.
گرنگە مرۆڤ بەرامبەرەكەی قبوڵ بێت بە هەموو جیاوازیەكانی و هەستیار نەبێت بەرامبەر هەموو را جیاوازەكان چوونكە ئەمە وادەكات كۆنترۆڵ لەدەس بدەیت و دووچاری جنێودان بیتەوە بەبەرامبەرەكەت.
دەبێت فێری شێوازی رەخنەگرتن ببین بە شێوازێكی ئەكادیمی و زانستی، بە پێچەوانەوە قبووڵكردنی رەخنە و دووركەوتنەوە لە هەڵچوونی دەروونی و
دووركەوتنەوە لە هەموو ئەو سایت و پەیجانەی كە بەشێوازێكی گاڵتە ئامێز جنێو دەدەن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.