▪ شۆرەشی ئەیلۆل ئەو رۆژەی کورد مان و نەمانی هەڵبژارد

ھشیار شکاک خورشید

‎هەر کاتێک باس لە رۆژە پر لە سەروەری و بەرگرییەکانی گەڵی کورد دەکرێت ئەوا پارتی و بارزانی بە بربرەی پشتی ئەو رۆژانە دادەنرێن کە بوونە مێژوویەکی زێرین و شرینی دروست بوونی ئەمرۆی پایەکانی هەرێمی کوردستان .

شۆرەشی ئەیلۆل چەکێکی سادە و وەرەیەکی نەتەوایەتی و کورد پەروەری گەڵێکی ستەم دیدە بوو بە رابەرایەتی ( بارزانی نەمر ) رووبەرووی دۆژمنانی خۆیان بوونەوە پێشانیاندا
کە ئەم گەڵە بە یەکگرتن و یەکدەنگی رووبەرووی ئەو ناعەدالەتی و زۆردارییە دەبێتەوە کە دۆژمنان لە بەرامبەری ئەنجام دەدەن وە بۆ هەمووانیشی ئاشکرا کرد کە هیچ کاتێک هەست نەکەن کە دەتوانن لە ژێر گۆشار و ترسدا ئەم گەڵە ناچار دەکەن کە دەستبەرداری ماف و داواکاریە رەوایەکانی خۆیان دەبن .

شۆرەشی ئەیلۆل چەندە بۆ کورد رۆژێکی نوێ و مێژوویی و بەرخۆدان بوو هندەش بۆ دۆژمنان دەرس و پەندێک بوو کە چیدیکە خۆیان بەرامبەر ئەم گەڵە تاقی نەکەوە چۆنکە گەڵێک لە شەر و شۆرەشەکاندا مان و نەمانی هەڵبژاردەی بێت گۆمانی تێدا نییە شکست هەر بۆ بەرامبەرەکەی دەبێت وەک بینیمان لە یازدەی ئەیلۆل چۆن دۆژمنانی ناچار بە ئەنجامدانی رێکەوتنی یازدەی ئازار کرد و تێدا دانیان نا بە مافی ئۆتونۆمی بۆ ئەم گەڵە .

بۆیە لەم یادە پر لە شکۆدارەدا دروود دەنێرین بۆ رۆحی پاکی سەرجەم شەھیدانی کورد و کوردستان و سەروەرییان ( بارزانی نەمر ) و ئیدریسی ھەردەم لە یاد .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.