ڕاوەستانی نەوتی هەرێم زیانێكی ماددی زۆری بە عێراق و كەركووك گەیاندوە

دیدار، زێ بادینان

ماوەی پتر لە دوو ساڵە هەناردە كردنی نەوت هەرێم و كەركووك لە ڕێگای بۆریە نەوتیەكانی هەرێمەوە بۆ بەندەری جیهانی توركیا وەستاوە ئەمەش زیانی زۆری گەیاندۆتە ئابووری هەرێمی كوردستان و عێراق و شاری كەركووك چونكە پێش ڕووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری 2017 حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەدایە ئیداری كەركووك وەك پاداشتی پەترۆل دۆلار , بەلام لە ئێستادا ئەو بڕەپارەیە نەماوە ئەمەیش زیانی زۆر ئابووری گەیاندۆتە پارێزگای كەركووك .
شۆخان كوێخان حوسێن شوانی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە لێدوانێكی تایبەتی بە زێ بادینانی ڕاگەیاند ڕاوەستانی هەناردە كردنی نەوتی كوردستان بۆ بەندەری جیهانی توریكی زیانی زۆر بە ئابووری عێراق و كەركووك گەیاندوە ئەمەیش كاریگەری كردۆتە سەر ئیدارەی پارێزگاكە و بۆتە هۆكارێك بۆ برێنی قووتی هەزاران هاوڵاتی شاری كەركووك كە بەشێوایەكی گرێبەست دامەزرابوون لە سەرجەم فەرمانگەكان.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگا گووتیشی پێش ڕووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 10 ملیون دۆلاری دەدایە ئیداری پارێزگای كەركووك لە بەرامبەر هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لە لولەی نەوتی هەرێمەوە بۆ بەندەری جیهان , ئیداری شارەكە هەستا بە دامەزراندنی زیاتر لە 5000 هەزار دەرچووی زانكۆی و پەیمانگای لە فەرمانگەكانی شارەكەوە بەگرێبەست دامەزراندنی بۆ كردن و بە پارەیە و لە فەرمانگە كانی شارەكە دەوامیان دەكرد.
لەگەڵ ئەوەش چەندین پرۆژەی جۆراو جۆری ترش پێ ئەنجام ئەدا بۆ خزكەتی كردنی دانیشتوان و پێكهاتەكانی شاری كەركووك . بەلام ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەماوە كۆتایی پێهاتوە ئەو كەسانەی لە سەر بوودجەی پەرۆدۆلار دامەزرابوون ئێستا هەموو لەمال دانیشتوون پارەكەیان لێ بڕاوە لەكاتێكدا ئێدارەی پاریزگای كەركووك دەیتوانی بەو پارەی پترۆ دلارە كە لە سەرەتاوە دەستكرا بە خەرج كردنی بۆ ئیداری خۆجی شارەكە چەندین پرۆژەی ستراتیجی دامبمەزراندایە و بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی دایمی پێكهاتەكانی كەركووك سوودی لێوەربگرن .
شۆخان حوسێن شوانی گووتیشی وەستانی هەناردە كردنی نەوت زیانی زۆری ئابووری گەیاندۆتە حكومەتی عێراق فیدراڵوەهەروەها حكومەتی هەرێمی كوردستانش كاریگەریەكانی ڕەنگ دانەوەی تەواوی هەبووە لە سەر ئابووری ئیدارەی كەركووك دانیشتوەكەی .

Leave A Reply